کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کرماشان یادی شەهیدانی میکۆنووس کرایەوە

04:58 - 27 خەرمانان 2717

لە گەورەشاری کرماشان بە بۆنەی ساڵیادی تیرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی ڕێبەر و ، هاوڕێیانی لە شاری بێڕلین، چالاکیی تەبلیغی کرا. ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەشاری کرماشان لە ساڵیادی تێرۆری ٢٦ی خەرمانان و شەهیدکرانی دوکتور شەڕەفکەندی، لە چەندین شوێنی بەرچاوی ئەو شارە بە بڵاوکردنەوەی تراکت ونووسراوەی پێوەندی‌دار یاد و بیرەوەریی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز ڕاگرت. ئەو شوێن و گەڕەکانەی  لە شاری کرماشان کە بە بۆنەی ٢٥مین ساڵیادی شەهیدانی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە: گەڕەکی بەهار، گەڕەکی کەسرا، سەراب قەنبەر، پارکی خەلیج فارس، شەقامی لالە و لە گەڵ چەندین گەڕەک و شوێنی دیکەی ئەو شارە.