کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سمینارێکی تەشکیلاتی و کۆڕیادی شەهیدانی میکۆنوس بە بەشداری سکرتێری گشتی ح د ک لە وڵاتی ئاڵمان

05:24 - 27 خەرمانان 2717

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی، کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، کۆبونەوەیەکی تەشکیلاتی بە بەشداری سکرتێری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری کۆڵن،ی ئاڵمان پێک هێنا. سەرەتای کۆبوونەوەکە کاک سوڵتان گوڵاوی بەرپرس و کاک شوکری تەریق ئەندامی کومیتە کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی ئاڵمان بەخێرهاتنی سکرتێری حیزب و هاوڕێیانی بەشداریان کرد. پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز لە شەهیدان و بەتایبەتیش شەهیدانی میکۆنۆسی شاری بێرلین ی پایتەختی وڵاتی ئاڵمان کە بەدەستی تڕۆریستانی کۆماری دژی مرۆڤایەتی شەهید کرا بە بێدەنگی وەستان. پاشان بەڕێز کاک مستەفای مەولودی، باسێکی سیاسی- تەشکیلاتی پێشکەشی ئەندامان کرد. بەڕێزیان لەسەرەتای باسەکەیدا، بە چاوخشاندنێکی خێرا بە ڕووداوە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان بەتایبەتی ڕایگەیاند: ڕەوتی ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە بەچەشنێکە کە چیدی ناکرێ ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە ئاوڕ لەمافی کورد نەدرێتەوە. هەر لەدرێژەی باسەکەی دا بەڕێزیان بە ئاماژە بە ڕۆڵی نیگاتیڤی ئێران لە ناوچەکە و دەستێوەردانی لە کاروباری وڵاتانی دراوسێ گووتی: ڕەوتی رووداوەکان ئەوەمان پێ دەڵێن ئێران چیتر ناتوانێت درێژە بەو سیاسەتە بدا و لە هەمووی گرنگتر مافی نەتەوەکانی ئێران بەتایبەتی نەتەوەی کورد لەبەرچاو نەگرێت. مەولودی لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی دا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەنووکەی ناوچەکە ڕایگەیاند حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئامادکاری پێویستی بۆ ئەگەری هەرچەشنە ڕووداوێک کە لە ئێران و بەتایبەتی کوردستان بێتە پێشەوە کردووە و هەروەها لەم پەیوەندیەدا هاوکار و هاوئاهەنگی باشی لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هەیە. بەڕێزیان لە پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتی ئێستای حیزب لەمەڕ چالاکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، حیزبی دێموکڕات ماوەی سێ ساڵە بە جێگیر کردنی هێزی پێشمەرگەی لە سنوورەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانیویەتی لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی پەیوەندی ڕاستەوخۆ بگرێ حزوور و چاوپێکەوتنێکی باشیان بەمەبەستی بەڕێوەبردنی کاری سیاسی و تەشکیلاتی لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هەبێت. بەڕێزیان بە ئاماژە بە بزووتنەوەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حەڕەکەتی جەماوەری خەڵک، دووپاتی کردەوە کە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پشتیوان و هاوکاری خەڵکی کوردستانە. سکرتێری حیزب لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژە بە ڕەوتی یەکگرتنەوەی هەڕ دوو دێموکڕات کرد و دانیشتنەکانی دوو لایەنی دێموکراتی بە ئەرێنی و چوونە پێش وەسف کرد. لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاپرسی و سەربەخۆیی باشووری کوردستان، بەڕێزیان باسی لە سیاسەتی درووستی حیزب لەو پەیوەندیەدا کرد و ڕاپرسی بە مافێکی بێ ئەملاولای خەڵکی باشوور زانی و گووتی کە پێویستە لەکاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت. لە کۆتایدا ئەندامان پێشنیار و ڕەخنە و تێبینیەکانی خۆیانیان خستەڕوو و بەڕێز مەولوودی بەهێمنی و وردبینیەوە وڵامی دانەوە. هەر هەمان ڕۆژ و لە تەوەری دووهەمی بەرنامەکە کۆڕیادی شەهیدانی میکۆنۆس کە 25 ساڵ لەمەوبەر سکرتێری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دکتور سادق شەرەفکەندی، کاک فەتاح عەبدوولی، کاک هومایون ئەردەڵان و نوری دێهکوردی دۆستی حیزب لە لایان تڕۆریستانی کۆمار ئیسلامێ ئێران لە بێرلین پایتەختی وڵاتی ئاڵمان شەهید کران بەڕێوە چوو. ئەو کۆڕیادەش سەرەتا خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. دواتر لە لایان کاک سوڵتان دێمە میوانان و بەشداربووان بەخێر هاتن کران، کە خەڵکێکی بەرچاوی هەموو بەشەکانی کوردستان بەشدار بوون، دواتر بەڕێز سکرتێری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وتارێکی لە سەر شەهیدانی بێرلین پێشکەشی ئامادەبووان کرد. لە درێژەی باسەکەی دا بەڕێز مەولودی باسی لە ماهیەتی کۆماری ئێسلامی ئێران کرد و هاوکات باسی بوێری ئازایەتی دادگای فیدڕاڵی ئاڵمان کرد کە لەگەڵ ئەو هەموو زەخت و فشار و زۆرەی لە سەری بوو لەلایان کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە، بەڵام ئەو دادگایە ئازاو بوێرانە بڕیاری خۆیدا. لەبەشێکی تری لێدوانی بەڕێزیان باسی ڕاپرسی و ڕیفڕاندۆمی باشووری کوردستان بوو کە بە بایەخە و گەشبین لێی دەڕوانی و فەرموویان مافێکی ڕەواو تەواوەن دێموکڕاتیکە ڕاپرسی و دەبێ لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت. لە کۆتایدا وتارێکی سەرکردەی شەهید دوکتۆر سەعید شەڕەفکەندی،کە لەکاتی ڕزگاری کەرکوک پێشکەشی کردبوو، لە لایان خاتو سەیران بایەزید حوسێنی  خوێندرایەوە. دوواتر دوو شیعر لە لایان کاک هێدی بێ دڵ پێشکەشی کۆڕیادەکە کرا. بەدوای ئەودا مەقامی دایک لە لایان کاک هادی قوربانی پێشکەش کرا. لە کۆتایی بەرنامەکە ئاوازی دڵ لاوێنی وێڵۆن بۆ ڕوحێ شەهیدانی میکۆنۆس لە لایان هونەرمەند ئازاد خۆشناو پێشکەش کرا.