کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی لایەنگری یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان لە ناوچەی پیرانشار یادی شەهید شەرەفکەندییان بەرز ڕاگرت

15:11 - 28 خەرمانان 2717

تێکۆشەرانی سەر بە رێکخستنەکانی دێموکراتەکان لە ناوچەی پیرانشار بە بڵاوکردنەوەی تراکت و، بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی لە سەر بڵیندگۆی مزگەت، یاد و بیرەوەریی شەهید دوکتور شەرەفکەندی، سکرتێری حیزبی دێموکراتیان بەرز راگرت. شەوی دووشەممە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ئەمساڵ پۆلێک لە ئەندامانی سەر بە تەشکیلاتی هەر دوو بەشی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی "شیناوێ"ی سەر بە شاری پیرانشار پێکەوە بە بڵاوکرانەوەی تراکت و نووسینی درووشمی هاوبەش و بڵاوکردنەوەی سروودی شۆرشگێڕیی تایبەت بە یادی شەهید دوکتور شەرەفکەندیی نەمر لە سەر بڵیندگۆی مزگەوتی ئەم ئاواییە، چالاکیی تەبلیغییان نواند و شایی و خۆشییان خستە دڵی خەڵکە ئاوایی شیناوێ و بە گشتیی ناوچەکە. بەم بۆنەوە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی پیرانشار و ئاوایی شیناوێ دەکات و سەرکەوتنیان لە ئەرکەکانیان‌دا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.