کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغاتی بۆ پشتگیری کردن لە ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان لە ناوچەی شنۆ

21:13 - 1 رەزبەر 2717

لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ، لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان روو لە زیادبوونەو خەڵکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە گوڕوتینەوە پاڵپشتی خۆیان دەردەبڕن. بە هەواڵێک کە لە ناوچەی شنۆ بە دەستمان گەیشتووە، لە چەند گوندی ئەو ناوچەیە بە بۆنەی ڕاپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. ئەندامان و لاینگرانی نیشتمانپەروەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ لە شەوانی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار وێڕای مەحکووم‌کردنی دژایەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان و هەروەها پشتگیری کردن لە خەڵکی کورد لەو بەشە لە کوردستان ، پشتیوانی خۆیانیان دەربڕی. ئەوشوێنانەی کە لە ناوچەی شنۆ بە بۆنەی ٣ی ڕەزبەر رۆژی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم چالاکیی تێدا کراون بریتین لە گوندەکانی: شێوەسماک،کانیە‌ڕەش،قەڵاتیان،بابخاڵاوێ، بێمزووتێ، خورشت،کانی‌سۆرک،سینگان،سەرگیز،قەرەسەقەل،دورۆ،شێخان،بێتریان، تاژاندەرێ،کیسەڵاوێ. هەرولەوپێوەندییە‌دا لە ناوشاری شنۆ:شهرەک سەیداوێ، مامتەمر، سەلیم‌ئاباد،قەبری شەهیدان،تاچیناوێ،لە گەڵ ناوچەی دەشتەبێڵ لە زۆربەی گوندەکان لە نێوان جادەی شنۆ بۆ نەغەدە و بەتایبەتی ناوشاری نەغەدە بەو بۆنەیەوە چالاکیی تەبلیغیی کراون. خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە حەوتووی ڕابردوودا بە شێوەی جۆراوجۆر بۆ پشتگیری کردن لە خەڵکی باشووری کوردستان دەستیان داوەتە چالاکی. بەشێک لە بازاریانی شاری سنە لە حەوتووی ڕابردوو بە هەڵکردنی نووسراوەیەک لە ڕاپرسی باشووری کوردستان پشتگیرییان کرد.