کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی یەکگرتنخوازی دێموکرات پشتیوانی لە رێفراندۆمەکەی باشووری کوردستان دەکەن

05:29 - 3 رەزبەر 2717

لە هەڵوێستێکی هاوبەش‌دا تێکۆشەرانی هەر دوو بەشی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە بە هەڵگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان پشتیوانیی خۆیان لە رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەربڕی. لە درێژەی پشتیوانیی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێفراندۆمەکەی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی، شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ٢٥ی مانگی زایینی، کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بانە بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و بەدەستەوەگرتنی پلاکارتی تایبەت، پشتیوانیی خۆیان لەم پرسە چارەنووسسازەی خوشک و براکانیان لە باشووی وڵات دەربڕی. تێکۆشەرانی دێموکرات بە بەرزکردنەوەی درووشمەکانی؛ "بەڵێ بۆ سەربەخۆیی" و "جێژنی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە رۆژهەڵات بەڕێوە دەچێ" و هەڵگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان نواند و داوایان لە خەڵکی شارو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کورستان کردوە کە بە بۆنەی بەڕێوەچوونی رێفراندۆمەکەی باشووری کوردستانەوە چێژن بگرن.