کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لەکۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کرێکارانی بریتانیا

02:27 - 6 رەزبەر 2717

ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی سپتامبری ٢٠١٧ی زایینی، لەشاری برایتۆن هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرپەرستی بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و یاوەری کاک رزگار قادر زادە بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەبریتانیا و کاک یونس موکری ئەندامی کۆمیتەی حیزب لەبریتانیا بەشداری کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی بریتانیا" لیبەر" پارتییان کرد. کۆنفرانسی حیزبی کرێکارانی بریتانیا رۆژی ٢٤ی سپتامبر دەستی بەکارەکانی کردوە و رۆژی ٢٧ی سپتامبر کۆتایی بەکارەکانی دێنێت. هەیئەتی حیزبی دێموکرات لە سێ ڕۆژ کاری کۆنفڕانس کە تایبەت بە پرسە نێونەتەوەییەکان واتە رۆژانی ٢٥ و ٢٦ و ٢٧ بەشداری دەکەن. کۆنفرانسەکە کاتژمێری دوازدە و نیو بۆ یەك و نیوی نیوەرۆ، خوانێك لەلایەن حیزبی کارگەرەوە بۆ بەشداران و میونانی بیانی رێکخرا، هەر و لەو نیوەرۆ خوانەدا وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ناوخۆ و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی هەرکام لەسەر تەوەر جیاجیاکان قسەیان کرد و ڕوانگەی حیزبی کرێکاریان بۆ بەشداربووان ڕوون کردەوە. لەلایەن بەشدار بووانەوە چەندین پرسیار کران و لەچوارچیوەی سیاسەتەکانی خۆیان دا وڵام درانەوە. هەیئەتی حیزبی لەمیانەی کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ هەریەکە لەبەرێزان: ئین مەك نیکۆل سەرۆکی حیزبی کرێکاران، خاتوو جۆ گرینینگ سەرۆکی بەشی نێونەتەوەی و خاتوو نەبیل ساتەر بەریوەبەری پرۆژە نێونەتەوەیەکان و لە بەرپرسانی بەشی نێونەتەوەی حیزبی کرێکار چاوپێکەوتنیان کرد. لە بەشیکی دیکەی کاری کۆنفڕانس دا کە تایبەت بوو بە میوانانی بەشدار و حیزبە دەستە خوشكەکان، کاتژمێری شەشی دوا نیوەرۆ بۆ حەوت و نیوی شەو ئێوارە خوانێک بەڕێوە چوو. لەم ئێوارە خوانە و هەروەها لە درێژەی کونفرانسەکەدا هەیئەتی حیزبی توانیان چاویان بە بەشێکی بەرچاو لەدیپلومات و کەسایەتییە سیاسیەکانی بەشدار بکەوێت. هەروەها لەگەل بەریز خاتوو ئێمێلی ترۆنبێری وەزیری سێبەر لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا چاوپێکەوتنیان کرد. سەرجەمی باسەکانی هەیئەتی حیزبی لەگەڵ کەسایەتییە بەشدارەکان لەو کۆنفرانسە دا بریتی بوون لە باس و خواسەکانی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ، زیندانیانی سیاسی و چەوساندنەوەی نەتەوەکانی ژێر دەستی کۆماری ئیسلامی. هەیئەتی حیزبی دڵگرانی و گلەیی و گازەندەی حیزب و گەلی کوردیان لەپالپشتی نەکردنی حیزبی کرێکاران لە سەربەخۆی و ریفراندۆمی باشووری کوردستان گەیاندە بەڕێوەبەرانی ئەو حیزبە. هەیئەتی حیزبمان بە ئاماژەی بە وتەی کاربەدەسانی بریتانیا کە دەیانگووت نەتەوەی کورد خاوەن هێزی پێشـمەرگەیە کە شەری درندەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهانی کردووە، کەچی بۆ داوای مافی چارەنووسی خۆی پشتان تێکردن و پشتیوانیتان لێ نەکرد. هەیئەتی حیزبی هیوای خواست کە لەداهاتوو و هەلبژاردەکان و پرۆسەی داهاتوو پشیوانی لە گەلی کورد بکەن.