کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوە چوونی سمیناڕێک بە بۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنۆس

02:50 - 6 رەزبەر 2717

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی سپتامبری ٢٠١٧ی زایینی سمینارێک بە بۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهید کرانی سکرتێری پێشووتری حیزبی دێموکراتی کوردستان دوکتور سادق شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی، کاک فەتاح عەبدولی، هومایون ئەردەڵان و نوری دێهکوردی، بۆ بەرێز کاک حەسەن حاتەمی ئەندامی رێبەری حیزب لە وڵاتی نۆروێژ  پێکهات. سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کورد و کوردستان دەستیپێکرد. پاشان کاک سەردار مەرەسەنە بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، وێڕای باسێکی کورت لە سەر شەهیدانی میکۆنۆس ،پێشینەیەکی کورتیشی لەسەر گرینگی و تایبەتمەندی ئەو یادە لەم ساتەوەختە چارەنوس سازەی گەلی کورد پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. دواتر  لە لایەن سۆران شێرزاد ئەندامی کۆمیتە و بەرپرسی تەشکیلاتی نۆروێژ بەخێرهاتنی بەشداران و نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانی‌یەکان کرا و بە دوای ئەو دا ژیاننامەی د شەرفکەندی خوێندرایەوە و بانگێشتی بەرێز کاک حەسەن حاتەمی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا بۆ پێشکەش کردنی باسەکەی. سەرەتا کاک حەسەن حاتەمی لە 25 مین ساڵیادی کارەساتی میکۆنۆس دا، کە هاوڕێیان دکتور سادق شەرفکەندی ناسراوبە د. سەعید، فەتاحی عەبدوولئ،کاک هومایونی ئەردەڵان و دۆستی دێرینی حیزب و بزووتنەەی کورد، کاک نووری دێهکوردی، بەڵگە و دێکۆمێنی پتر لە پێشوو بەدەستەوەن کە گەورەیی و گرینگی ئەو جینایەتە سامناکەی خستەروو و باسی دوو رێکەوتی پێکەوە بەستراویی خۆش و ناخۆشی، ئەو سمینارەی کرد. رووداوە خۆشەکە 25 ی سێپتامبر، رٶژی رێفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان و رووداوە ناخۆشەکەش 25 مین ساڵیادی کارەساتی میکۆنۆسە. یەکێک لەو سەرچاوانەی حاتەمی هەڵوێستەی زۆری لەسەر کرد، کتێبی، هێشتا لە برلین قازی هەیە بوو. ئەو کتێبە کە بە فارسییە و ناوی "هنوز در برلین قاضی هست" ە، بەشێک لە لایەنە شاراوەکانی پێشوو ئاشکرا دەکا. لەو کتێبکە دا باس کراوە کە رووداوەکانی ساڵی 1991، لە عێراق و گەیشتنی کوردەکان بە خودموختاری، زەینی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە هەموو توێژ و پێکهاتەو و قۆڵەکانی بۆ دینامۆی خەباتی کوردەکان و رێکخراوە سیاسییەکانی ڕاکێشا بوو کە د. شەرفکەندی کەسایەتییەکیی بەهێزتر و بەرپرس تر لە پێشوی دوای کارەساتی ڤییەن و جێگرەوی د. قاسملوو لەخۆی نیشان دا. حاتەمی لە بەشێکی دیکەی باسەکەی دا، کە قۆناخەکانی خۆپێگەیاندن لەبوارەکانی خۆێندن، سیمای فەرهەنگیی خەباتگێڕی شەرفکەندی و پەیوەست بوونی بەفەرمی بە حیزبی دێمۆکرات و لە نێو حیزبیش دا، دوو سیمای تا رادەیەک جیاوازی د. سەعید پێش سکرتێر بوون و کاتی سکرتێری, لێوەشاوەیی و هەوڵدانی بۆ چارەسەری لێکدابڕان و جیابوونەوە و هەڵوێستە جیاوازەکانی حیزبی دێمۆکرات لە هەموو قۆناخەکانی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران دا، سیمایەکی نوێی لێ دروست بوو کە دەیتوانی تولێڕانسێکی کەم وێنە لە بزووتنەوی رۆژهەڵاتی کوردستان دروست بکا. هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئوپۆزیسیۆن و بەربەرین کردنی خەباتی ئازادیخوازی سەرانسەری کەسێکی بەتوانا دەرکەوت و لە ئینتر ناسیونال- سۆسیالیستیش دا هەوڵی زۆری دا بۆ ناساندنی زیاتری جوڵانەوەی کوردستان و پەیداکردنی پشتیوانی بۆ بزووتنەوەی کورد بەگشتی و لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی. بەشی ئاخری سمینارەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و تێبی، کە بەشداران زۆر چالاکەنە سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان ئاراستەی هاورێ حاتەمی کرد. دواتر کاک عەوڵا گۆمانی لاوانەوەیەکی بەسۆزی پێشکەش کرد. کۆڕیادی ٢٥ی سالەی شەهیدانی مئکۆنووس بە بەشداریی ئەندامانی حیزب و نوێنەرانی حیزبە کوردستانیەکان دوای سێ کاتژمێر کۆتایی پێهات. پێویست بە ئاماژەیە کە نوێنەرانی چەندین حیزبی کوردستانی کە بریتی بوون لە: - کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران - پارتی دێموکراتی کوردستان - کۆنگرەی نەتەوەی و چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵەی کلتووری بەشداریان کرد