کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵا کوردستان لە هەباساوای بۆکان

15:52 - 9 رەزبەر 2717

تێکۆشەرانی دێموکرات لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە گوندی هەباساوای بۆکان  هاوکات لەگەڵ پشتیوانی کردن لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان ، لە لایەک دیکەش یادی عەمەلیاتی قارەمانانەی نۆباریان بەرز ڕاگرت. تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات  بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە تەپەی هەباساوای بۆکان جارێکی‌تر لە گەڵ شەهیدان و ئامانجەکانی حیزب و گەل پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. شایانی باسە لە عەمەلیاتی نۆبار‌دا خەباتکارانی دێموکرات، لە شەڕێکی قارەمانانە توانیان زەبرێکی توند لە هێزی داگیرکەر بوەشێن و دەستیان بەسەر بنکەی نیزامیی نۆبار داگرت.