کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتەکانی حدک لە دوویەمین رۆژی ماتەمینی مام جەلال تاڵەبانی

21:07 - 17 رەزبەر 2717

لە دوویەمین رۆژی پرسەی مام جەلال تاڵەبانی  هەیئەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونیان لە شوێنی پرسەگێڕان رێزیان لە یادوناوی مام جەلال تاڵەبانی گرت. رۆژی یەکشەممە ١٦ ی ڕەزبەر شاندێکی حیزب، بە سەرپەرەستی مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونیان لە تەکیەی تاڵەبانی لە شاری کۆیە لە گەڵ بەشێکی دیکە لە  کارگێڕانی یەکیەتیی نیشتمانی و خزمان و هەڤاڵانی مام جەلال تاڵەبانی، هاوخەمییان دەربڕی. هەروەها لە دوانیوەڕۆی هەمان رۆژی هەیئەتێکی دیکەی حدک بە سەرپەرەستی  حەسەن قادرزادە ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر و لە نزیکەوە هاوخەمیی و ئەمەگناسی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی مام جەلال تاڵەبانی ڕاگەیاند.