کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری بەرچاوی ئەندامانی حیزب لە ولاتی سویس لە پرسەی سەرکردەی ناوداری کورد مام جەلال تالەبانی

04:01 - 18 رەزبەر 2717

ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ ئۆکتۆبری٢٠١٧ی زایینی،  لە شارۆچکەی شلیرێنی زۆریخ، بۆ ڕێز لێنان لە خەبات و تێکۆشانی سەرکردەی کارامەی گەلەکەمان و سەرۆک کۆماری پێشوی ئێراق مام جەلال تاڵەبانی،  پرسەیەک لە لایان کومیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ولاتی سویس ڕێکخرا. پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتێکی کومیتەی سویسی حیزبی و ڕێیەکەی یەکجار زۆر لە ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ولاتی سویس بەشداری ئەو پرسەیە بوون. جێگەی باسە کە چەپکە گولی رێزلێنانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لەو سەرکردەی ناوداری کورد لە لایان بەرێز مامۆستا عزیز ئەحمەدی پێشکەشی کومیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سویس .