کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک لە کۆڕی پرسەی سەرۆک مام جەلا تالەبانی لە ڤانکۆڤێری کانادا

21:36 - 19 رەزبەر 2717

ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ۹ی ئوکتبری ۲٠۱۷ی زایینی لە سەر بانگهێشتی کەرتی ڕێکخستنی شەهید جوامێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ماڵی کورد لە ڤانکۆڤێری کانادا، کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ڕۆژئاوای کانادا بەشداری مەڕاسیمی پرسە و سەرەخۆشی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی کرد و وێڕای دانانی چەپکە گوڵ لە تەنیشت وێنەی کۆچ کردوو سەرۆک مام جەلال، پەیامی هاودەردی و سەرەخۆشی کومیتەی حیزب و ڕێز لێنان لە ڕوڵ و نەقشی سەرکردەی ناوداری کورد سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی لە لایەن ئەنوەر کەریمی خوێندرایەوە.  لە بەشێکی پەیامەکە دا وێڕای وەبیر هێنانەوەی بەشێک لە خزمەتە بە نرخەکانی مام جەلال لە ڕێبەری کردنی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد و هەروەها بەرز نرخاندنی هەڵوێستی مێژوویی یەکێتی نییشتیمانی کوردستان بە پێکهێنانی هێزی پشتیوان بۆ پشتگری کردنی شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە سەر داوا و بە ئەندیشەی سکرتێری ئەوکاتی حیزبی دێمواتی کوردستان ڕێبەری شەهید دکتور قاسملوو و بە هیمەتی مام جەلال هاتە ئاراوە وەفاداری بۆ ئەو هەڵوێستە نەتەوەیەی سەرۆک مام جەلال دوپات کرایەوە. لەو مەڕاسیمە دا نوێنەرایەتی حیزبە کوردستانیەکان و خەڵکێکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتوی ڤانکۆڤێری کانادا بەشداریان کرد.