کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕێکی پڕ شکۆ بۆ پرسە و سەرەخۆشی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی لە بریتانیا

03:25 - 24 رەزبەر 2717

رێکەوتی ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ کاتژمێری ١٢ بۆ ٥ی ئێوارە لەشاری برمینگهام رێورەسمێك بۆ سەرەخۆشی سەرۆك مام جەلال بەرێوە چوو، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێك هاتوو لە بەرێزان کاک کەیوان شێرزاد ئەندامی کۆمیتەی بریتانیا و کاک کاوە مودرسی بە تاجەگولی رێزلێنانەوە بەشداری ئەم پرسەیان کرد. رێکەوتی ٥و ١٠ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ لەسەر پێشنیار یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە بریتانیا کۆمیتەیەک پێكهاتوو لە نوێنەری حیزب و لایەنەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان و هەروەها نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەی بەرێز تالەبانی بۆ بەرێوەبردنی پرسە سەرؤك مام جەلال پێک هات. لیژنەی بەرێوەبردنی پرسەی سەرۆك مام جەلال دوای دوو جار دانیشتن و ڕاگۆڕینەوە لەسەر بەرێوەبردنی کارەکانی پرسەکە، وا ساخ بوونەوە کە بە هاوکاری هەموو لایەک ڕێورەسمێکی پڕ شکۆ کە شایانی گەورەیی ئەو ڕێبەرە بێت بەڕێوەبەرن. هەر لە سەر ئەو بڕیارە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ کاتژمێری ٣ی پاشنیوەرۆ بۆ ٧ی ئێوارە لە رۆیال لانکەستەر هوتێل لە ساری لەندەنی پایتەختی بریتانیا بەرنامەکە بەشێوەیەکی رێک و پێك بەرێوە چوو. ئەو سەرەخۆشیە بەبەشداری خەڵکێکی یەکجار زۆر لە هەرچوارپارچەی کوردستان، دەیان کەسایەتی سیاسی کوردستان و جیهانی کە لەنێویان دا هەریەك لەبەرێزان تۆنی بلێر سەرؤک وەزیرانی پێشووی بریتانیا و دۆستی نیزێکی مام جەلال، نەدیم زەهاوی ئەندامی پارلمانی بریتانیا بەشداریان کرد و هەرکامەیان وتاریان لەپرسەکەدا پێشکەش کردو لەدەستانی مام جەلالیان بەخەسارەیەکی گەورە بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەی و کورد بەگشتی زانی. لە بەشیکی ئەو ڕیورەسمەدا تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کەسایەتی و سیاسەتمەداری ناسراوی کورد مامۆستا عەبدووڵا حەسەنزادە وتارێکی کورتی پێشکەش کرد. بەڕیز حەسەنزادە لەو وتارە دا سەرەڕای ئاماژە بە پلەی بەرز و جێگە و پێگەی بەڕیز مام جەلال تالەبانی وەک ڕێبەرێکی کاریزما و کارامە، چەندین بیرەوەری خۆی لەگەڵ مام جەلال دا گێرایەوە. بەڕیز حەسەنزادە لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا ئاماژەی بە خۆشەویستی مام جەلا لە ناو ڕێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، حیزبە کوردستانییەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دا بە گشتی کرد و باسی لە لێبووردەیی و گەورەیی ئەو مرۆڤە شۆڕشگێرە بەرامبەر بە نەیار و دژبەرانی چ لە ناو ڕێزەکانی حیزبەکەی و چ لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان دا کرد. بەڕێز حەسەنزادە لە کۆتایی قسەکانی دا هیوای خواست کە ڕێبازی تاڵەبانی هەروا درێژەی هەبێ و ڕێبەری و ئەندام و کادر و پێشمەرگەکانی یەکێتی لە جیاتی دۆشدامان و خەمبار بوون بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕێبەرەکەیانەوە هەوڵ بدەن بە یەکخستنی ڕێزەکانیان ڕۆحی ئەو شاد کەن و درێژە بە سیاسەتی حەکیمانە و کوردپەروەرانەی بدەن. لە بەشێکی دیکە ئەو ڕێوڕەسمە دا چەندین کەسایەتی دیکە وتاریان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە: - بەڕێز کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کورستان - وتاری حیزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرچوار پارچە لەلایەن بەرێز هاوار حاجی لێپرسراوی و بەرپرسی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان - وتاری بنەماڵەی بەرێز سەرۆك مام جەلال هەروەها چەند پەخشان و وتاری دیکە پێشکەش کران. جێگای ئاماژەیە کە هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا بە سەرپەرستی بەرێز مامۆستا عبداللە حەسەن زادە بە تاجە گولی رێزلێنان لەخەبات و تێکۆشانی سەرۆك مام جەلال بەشداری پرسەکە بوون.