کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی_ تەشکیلاتی بۆ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

18:26 - 25 رەزبەر 2717

پێش‌نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر  لە یەکێک لە سالۆنەکانی بنکەی سەرەکیی دەفتەری سیاسیی حدک کۆبوونەوەیەکی سیاسی _ تەشکیلاتی بۆ بەڕێز مستەفا مەولوودی بەڕێوەچوو. ئەوکۆوبونەوە کە بە مەبەستی ڕاپۆرتی سەفەری نزیک بە دوومانگی مستەفا مەلوودی بۆ ئورووپا و هەروەها کۆمەڵێک باسی رۆژەفی کوردستان و ناوچەکە پێکهاتبوو، بە بەشداریی بەشێکی زۆر لە کادرو پیشمەرگەکانی حیزب بەڕێوەچوو. مستەفا مەولوودی لە سەرەتای قسەکانی‌دا سەبارەت بە هەلومەرجی ئیستای حیزب دوا و، کۆمەڵێک خاڵی سیاسی و تەشکیلاتی لە پێوەندییە‌دا پێشکەش بە بەشداران کرد. بەڕیزیان بە وەبیرهێنانەوە هەڵسوکەوتی ژیرانە پێشمەرگەکانی شاخ و ماندووبوونی هاوڕێیانی دەفتەری سیاسی  لە هەمبەر رووداوەکەی دەڤەری باڵەکایەتی و هەوڵدان بۆ هێور کردنەوەی دۆخەکە ، بە رەفتارێکی باش و مەسئولانەی زانی. مستەفامەولوودی سکرتێری گشتیی حیزب، لە درێژەی قسەکانی‌دا بە هەڵسەنگاندی دۆخی سیاسی وئێستای ئێران و کاریگەرییەکانی بەسەر کوردستان و چۆنیەتی رووبەروو بوونەوە لەگەڵ پێشهاتەکان کۆمەڵێک خاڵی لەو بارەوە باس کرد. بەڕیزیان بە ئاماژەدان بە تازەترین رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، وەکوو هاتنەسەرشەقامی خەڵک بەرانبەر بە کوشتاری کوڵبەران و هەروەها خۆشی‌دەربرینی خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پرسی ڕیفڕاندۆم و هەروەها کار و چالاکییەکانی دیکەشی نیشان لە زیندوو بوونی تێکۆشان لە رۆژهەڵاتی کوردستانە ناوبرد و، وتی: حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرنج و بایەخەوە لەو چالاکییانە دەڕوانێ وە کوو هەمیشە لە خەبات و تێکۆشانی فرەڕەهەند پشتیوانی دەکا. مستەفامەولوودی بە خستنەبەرباسی فشارەکان بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و تازەترین هەڵوێستی نوێی تڕامپ بەرانبەر بە ئێران و بەتایبەتی گوشارەکان بەسەر سپای پاسداران لەو بارەوە گوتی: حیزبی دێموکراتی کوردستان هەرچەشنە گوشار بەسەر ڕێکخراوی تیرۆریستی سپای پاسداران بە دەرفەتێک دەزانێ و بە مافی خۆیشی دەزانێ لەو دەرفەتانە کەڵک وەر بگرێ. لە بەشێکی دیکەی قسەکانی مستەفا مەولوودی لەسەر سەفەری بۆ چەند وڵاتی ئورووپایی و دیدار لە گەڵ بەشێکی زۆر لە تەشکیلاتی دەرەوە لەو بارەوە درێژەی بە وتەکانی دا. ناوبراو بە باس کردن لە ئەرک و کاری  ئەندامان و تەشکیلاتی حیزب لە دەروەی وڵات، ماندووبوون و تێکۆشانی سەرجەم ئەندامانی دەروەی بۆ خزمەت بە حیزبەکەیان بەرزنرخاند. لە کۆتایی قسەکانی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بە خستنەبەرباسی دوایین رووداوەکانی باشووری کوردستان و پرسی کەرکووک لەوبارەوە وتی:  خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان هەمووکات لە بەرانبەر دەسکەوتەکانی هەرپارچەیەک لە کوردستان خوشی‌دەربڕیوەو پاڵپشتییان کردوەو بە شکستەکانیش نیگەران بووە، هەر لەو  لەو پێوەندیەش‌دا کۆمەڵیک خاڵی گرینگی بۆ سەرجەم ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزب، باس کرد. لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە هاوڕێ حەسەن قادرزادە بەرپرسی کۆمیسیۆنی سیاسی ،نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە پێشهاتەکان و رووداوەکانی  ئەم دواییانە باشووری کوردستان و، هەروەها  ئەرک و تێکۆشانی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەوبارەوە،  کۆمەڵێک تێبینی و رێنوێنی باس کرد. لە دوا بەشی ئەو کۆبوونەوە‌، لە گفتگۆیەکی کراوەدا چەند کەس لە بەشداربووان  کۆمەڵێک پرسیار و تێبینی خۆیانیان خستەڕوو.