کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی بەرچاوی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە خۆپێشاندان بە مەبەستی مەحکووم‌کردنی هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سویس

02:15 - 4 خەزەڵوەر 2717

رۆژی سێ شەممە ٢٤.١٠.٢٠١٧ ئەندامانی و لایانگرانی حیزبی دێموکرات لە ولاتی سویس بەشدارێکی چالاکانەیان هەبو بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانەی لەلایەن حەشدی شەعبی سەر بە سپای قودسی ئێران کرا. لەو پەیوەندێیەدا بەشێک لە ئەندامانی حدک لە شاری ژنێف لەبەردەرگای نەتەوەیەکگرتووەکان خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و، پەیامی کۆمیتەی حیزب لە لایەن تەها سەید مۆحەمەدی خۆیندرایەوە و بە دروشم و هەڵکردنی تراکت دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە باشووری کوردستان مەحکوو‌کرد. چالاکی دووم بۆ شەرمەزارکردنی دەستێوەردانی راستەوخۆی ئێران بۆ ە بار بردنی دەسکەوتەکانی کورد لە باشووری کوردستان ، لە ناوەندی شارێ بێرن پایتەختی ولاتی سویس بەڕێوەچوو . لەو گردبوونەوەیە‌دا پەیامی کۆمیتە لە لایەن بەرپرسی سەرشانی بێرن رەحمان مۆحەمەدی بۆ خۆپێشاندەران خۆیندراوە. هەر وەها لەوێ لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزب زاهیر قادرحاجی ئەو مەترسییانەی کە لەسەر باشووری کوردستان هەیە بە تایبەت بەشداریی راستەوخۆی ئێران و کێشەنانەوەکانی ئەو رێژیمە بۆ ناوەندێکی مافی مرۆڤ کە کە لەو خۆپێشاندانە بەشداربوون باس کرا. شایانی باسە هەلومەرجی ئەندامان و تێکۆشەران و بنەماڵەکانی دێموکراتی کە نیشتەجێی باشووری کوردستان و ڕەنگە مەترسییان لەسەر بێ بۆ ناوەندەکانی مافی مرۆڤ باس کراو خوازیاری ئەوەبوون کە بە جیددی سەرەنجی دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بدرێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان.