کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ سەربارەت بە نا بۆ توندوتیژی دژ بە منداڵان

18:33 - 8 خەزەڵوەر 2717

رۆژی ٢٩.١٠.٢٠١٧ی زاینی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی کولتوری پاکستان سیمینارێکیان لە سەر چۆنیەتی کارکردنی ئیدارەی منداڵپارێزی دژ بە توندوتیژی لە وڵاتی نۆروێژ پێکهێنا. سەرتا لە لایەن نەمام زەرینفام بەرپرسی یەکیەتیی ژنان بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا. بە دوای ئەودا مریەم نەسیم ئەندامی بەرێوەبەری کۆمەڵەی کولتوری پاکستان باسێکی کورتی لە بارەی  چونیەتی کارو چالاکییەکان پێشکەشکرد. دواتر شیرین تاهیریفەڕ وەک وەرگێڕی سیمینارەکە بە زمانی نۆروێژی بەخێرهاتنی کۆرگێران کرا. ئینجا دوو ئەندامی ئیدارەی منداڵپارێزی شێسمۆ کومون کە بەشداری سیمینارەکە بوون، باسێکی تێروتەسەلیان لە سەر توندوتیژەیەکانی دژ بە منداڵان، هوکارەکانی و رێگەچارەکانی پێشکەش کرد. ئەو دوو ئەندامەی ئیدارەی منداڵپارێزی نۆروێژ، لە بەشێک لە باسکەیاندا ئاماژەیان بەوە دا کە ئیدارەی منداڵپارێز، پشتیوانی وهاوکاری ئەو منداڵانە دەکات کە کێشەی بنەماڵەیی، روحی و رەوانیان هەیە. ئیدارەی منداڵپاریزی بە ئەرکی خۆی دەزانێ بە دواداچوون بکات لە سەر چۆنیەتی سەر‌هەڵدانی کێشەکان و دۆزینەوەی رێگاچارە هەم بۆ منداڵ وهەم بۆ بنەماڵەکانیان. ئەو دوو بەرپرسە لە بەشێکی دیکەی وتەکانیاندا باسیان لە کێشەی ئەسڵی وپێکهاتنی ئەو جۆرە موشکیلاتانە کرد و پێیان وابوو کە لێک‌حاڵی نەبوونی دایک و باوک لەگەڵ مندالەکانیان سەرچاوە دەگرێ، بەتایبەت کێشەی دوو کولتوری بۆ لاوەکان ئاسان نیە و زۆر قورسە و گرانە کە خۆیان لەگەڵ هەردووک کولتور بگونجێنن. کێشەیەکی دیکە هەڵاواردن  و جودایدانانە لە نێوان منداڵەکان و بەشداریی نەکردنی دایک و باوکەکان لە شوێنە گشتیەکان، رێز نەگرتن لە بیرو بۆچوونەکانیان. دوایین بەشی سیمینارەکە تەرخان کرا بۆ پرسیارو وەڵام کە بەشداربووان زۆر چالاکانە بەشدارییان تێداکرد.