کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری ئەندامانی ح د ک لە خۆپیشاندانی پشتیوانی کردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

04:53 - 9 خەزەڵوەر 2717

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان‌ لە هەرێمی "بایرن،ی وڵاتی ئاڵمان، رۆژی شەممە رێکەوتی ۲۸ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی بەشدارێکی چالاکانەیان کرد لە خۆپیشاندانێک کە بۆ پشتیوانی کردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها بۆ مەحکوم کردنی هێرشی دڕندانەی میلشیاکانی حەشدی شەعبی و سپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران و دەستێوەردانەکانی ڕژیمی تاران لە باشووری کوردستان ڕێکخرابوو. ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن هێزە کوردستانیەکانەوە لە شاری مۆنشێن بەڕێوە چوو و سەدان کەس لە کوردانی دانیشتووی ئەو دەڤەرە، بە بەرز ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان و بە رێپێوان و دانی درووشمی،قاسمی سلێمانی تیرۆریستی جیهانی و حەشدی شەعبی و پاسداڕان داگیر کەری کوردستان و بژی هێزی پێشمەرگە، دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان گەیاندە گوێی خەڵکی جیهان و کاربەدەستانی ئەو شارە و دەسەڵاتدارانی ئاڵمان. خۆپیشاندەران کاتژمێر ١ و نیوی پاشنیوەڕۆ بە رێپێوان بەرەو کونسووڵخانەی ئامریکا وەرێ کەوتن و کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ لەبەردەم کۆنسولخانەی ئامریکا کۆتاییان بە خۆپیشاندان هێنا.