کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لە بنکەی سەرەکیی یەکیەتیی لاوان

15:22 - 21 خەزەڵوەر 2717

پاشنیوەرۆی رۆژی شەمە ١١/١١/٢٠١٧ بەرێز کاک مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی بنکەی سەرەکیی یەکیەتیی لاوانی کرد و لەلایەن شاندیکی یەکیەتیی لاوان بە سەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی رێکخراو پێشوازییان لێ کرا. لەم دانیشتنەدا سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان وێڕای بەخێر هاتن کردنی بەڕیز کاک مستەفا مەولودی، باسی لە کۆمەلێک بەرنامە و پڕۆژەی یەکیەتیی لاوان کرد. کاک مستەفای مەولودی وێڕای بەرز نرخاندنی هەوڵ و تیکۆشانی یەکیەتیی لاوان لەو قۆناغە هەستیارەدا پشتیوانی حیزبی دیموکراتی لە بەرنامە و چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی ئەو رێکخراوە دەربڕی. بەڕێزیان بە ئاماژە بە پێشهات و رووداوەکانی ناوچە باسێکی لە بەرنامە و ئامادەکارییەکانی حیزبی دێموکرات بۆ ئەم قۆناغە نوێیە کرد و لەو نێوەشدا باسی لە جێگە و رۆلی لاوان کرد. پاشان سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان ئاوڕیکی لە تێکۆشانی لاوان دایەوە کە شانبەشانی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە خەبات دا بوون و ئامادەیی لاوانی بۆ قۆناغی نوێی تیکۆشان راگەیاند و دووپاتیان کردەوە کە وەک رابردوو، لە ئیستا و لە داهاتووشدا پێشمەرگەی رێبازی دێموکراتن. لە کۆتاییدا ئەندامانی بەڕێوەبەری بە سەرنج خستنە سەر کۆمەلێک بابەت، ڕا و تێبینی خۆیانیان هێنایە بەر باس و لە لایەن سکرتێری گشتیی حیزبەوە وڵامیان درایەوە.