کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتی گه‌لی کوردستانی کرد

20:51 - 25 خەزەڵوەر 2717

دوا نیوه‌رۆیی رۆژی چوار شه‌ممه‌ ٢٤ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٦  ( ١٥ ی نۆڤامبری٢٠١٧ ) هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆراتی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رستی مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزب ، سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتی گه‌لی کوردستانی کرد و له‌ لایه‌ن شادنێکی بزووتنه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رستی خدر ڕوسی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دێموکراتیکی گەلی کوردستانەوە ، پێشوازییان لێ‌کرا. له‌و دانیشتنه‌‌دا دوو لایه‌ن دوا گۆرانکارییه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ پرسی کوردیان له‌ باشوری کوردستان هێنایه‌ به‌ر باس و پێکه‌وه‌ به‌ وردی  تاوتوێی ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی باشووری کوردستانیان کرد و له‌و نێوه‌ش دا ئاماژه‌ به‌ چۆنیه‌تیی  و هۆکاری به‌تایبه‌ت فاکته‌ره‌ نێوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانی  پێوه‌ندیدار به‌ هاوکێشه‌کانی باشووری کوردستان هاته‌ گۆرێ و له‌و به‌ینه‌ش‌دا رۆڵی هۆکاری نێوخۆیی وله‌ نێو ئه‌وان‌دا لاوازیی کۆده‌نگی و یه‌کریزی نێو ماڵێی کورد به‌ هۆکارێکی سه‌ره‌کی باسی لێ‌کرا. له‌ کۆتایی دانیشتنه‌که‌‌دا، دوو لایه‌نی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتی گه‌لی کوردستان ، پێویستیی  کۆده‌نگی و هاوکاری و هاودەنگی حیزب و لایه‌نه‌  سیاسییه‌کانی چوار پارچه‌ی کوردستانیان له‌ هه‌لومه‌رجی وا  هه‌ستیار و ئاڵۆزی کوردستان  و ناوچەکە‌دا به‌ ئه‌رکێکی گرینگی نه‌ته‌وه‌یی درایه‌ قه‌ڵه‌م.