کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکی تەبلیغیاتی بە مەبەستی خستنەڕووی ئەساسنامەی حیزب لە ئیلام

23:26 - 30 خەزەڵوەر 2717

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە مەبەستی بانگەشەو خستنەڕووی بەرنامەو ڕوانگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پرسە گرینگەکان، بە نووسینی تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار لەو بارەوە چالاکییەکی تەبلیغییان بەڕێوە برد. لەو چالاکییە‌دا دۆستان و ئۆگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام بەشێک لە بەرنامەو ئەساسنامەی حیزبیان لە نێوشارو شوێنە بەرچاوەکانی ئیلام بڵاو کردەوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان و کورد ماڵپەڕی فەرمی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە رۆژانی ڕابردوودا لایەنگران و دۆستانی وەفاداری حیزب لە شاری ئیلام بە مەبەستی زیاتر ئاشنا کردنی خەڵکی ئێلام لە گەڵ بەرنامەو ئەساسنامەی حدک لەو پێوەندییە‌دا چالاکییەکی تەبلیغییان بەڕێوە برد و لە شەقام و گەڕەکەکانی مودەڕێس، میان ٢٢ی بەهمەن، سرابلە مەرکەزی شار، ئومولبەنین و شارەکی "بانە بەرز" و چەندین شوێنی دیکە تراکت و نووسراوەیان بڵاو کردووتەوە. هەروەها کوردانی ئیلامی سەربە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حدک و دانیشتووی شاری تاران لە یەک دوو شوێنی شاری تاران چالاکیی هاوشێوەیان لە میان ئازادی و بەردەم ستادی گشتیی هێزە ئینتیزامییەکانی ئەلبۆرز بەڕێوەبرد. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی و پێزانین بۆ سەرجەم ئەندامانی حیزب لە شاری ئیلام و هەروەها نیشتەجێی تاران هیوای سەرکەونی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.