کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی شوڕای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە بارسەلۆنە کۆتایی بەکارەکانی هێنا

07:16 - 5 سەرماوەز 2717

رۆژی ٢٥ی نوامبری  ٢٠١٧ لە کاتالۆنیا  - بارسەلۆنە  کە رۆژی خەبات بۆ لەناو بردنی توندوتیژی دژی  ژنانە هەر بەم بۆنەوە کۆبوونەوەی سۆسیالیست ئەنترناسیونال بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەم بۆنەیەوە دەستی بەکارەکانی کرد. شایانی باسە بۆ بەرجەستە کردنی خەبات لەدژی توندو تیژی پۆستر ئامادە کرابوو، کە هەر کام لەلایەنەکانی بەشدار ئەو پۆستەرەیان هەڵگرت. لەدرێژەی باسەکانی رۆژی کۆتاییی چەند کەس لەبەرپرسانی رێکخراوەکانی بەشدار لە کۆبونەوەی شورادا وتاریان پێشکەش کرد. تەوەری کۆتایی بریتی بوو لە ١١ بڕیارنامە کە لەنێویان‌دا بڕیارنامەی پێشنیاری حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکانی بەشداربوو،  لەلایەن شوڕاوە پەسند کرا. بۆبەشی رۆژهەلاتی کوردستان و ئێران کە پێشنیاری هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو بە سێ تەوەری سەرەکییەوە پەسند کران کە بیتی بوون لە: محکوم‌کردنی پێشێل‌کاریی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کوردستان و ئێراندا، نیگەرانیی دەربرین سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی رۆژهەلاتی کوردستان و باشووری کوردستان بەتایبەت ناوچەی کرماشان و داوا کردن لە کۆمەلگای نێونەتەوەیی کە بەهانای قوربانیەکانەوە بچن لە ئاوەدان کردنەوەی ناوچەکەیاندا، هەروەها ئیشارە بەوەکرا کە مەسەلەی کورد بەشێوەی ئاشتیخوازانەو لە رێگای وتووێژەوە چارەسەر بکرێت هەرچەندە لەکۆماری ئیسلامی چاوەروان ناکرێ کە لەوبارەوە هەنگاوێک هەڵێنێ. هەموو نێوەرۆکی بڕیارنامەکە سەبارەت بەکوردستان لەداهاتوودا بەزمانەکانی کوردی و ئینگلیسی بڵاو دەکرێتەوە. جێگای ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبی دێموکرات لە بڵاوکردنەوەی پۆستری زیندانیانی سیاسی، کۆلبەران، تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی،وێنەی منداڵانی شیناوێ و، هەروەها پۆستری بوومەلەرزەی لەسەر مێزی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بۆ بەشداربووان دانا بوو کە سەرنجی بەشداربووانی بۆلای خۆی ڕاکێشا.   نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست ٢٥ی نوامبری ٢٠١٧