کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران خۆی بەرپرسی چارەنووسی وڵاتانی ناوچە دەزانێ

06:14 - 20 بەفرانبار 2717

کاربەدەستێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وڵاتەكەی پێبەندە بە بەرگریكردن لە وڵاتانی ناوچە زانی و گوتیشی چارەنووسی ناوچەكە لەسەر شانی ئێرانە. ئەمیر حاتمی وەزیری بەرگریی ئێران لە دووەمین كۆنگرەی ئەمنیەت لە تاران رایگەیاند، "ئەمریكایەكان تێگەیشتنی وردیان لەبارەی پێشکەوتنی ناوچەكە نیە، ئەوان بەرپرسی سەرەكی دروستكردنی ناكۆكی و كێشەكانی ناوچەكەن، هەر بۆیە خۆمان بە بەرپرسی بەرگریكردن لە خۆمان و وڵاتانی دراوسێ دەزانین". وەزیری بەرگریی ئێران بە ڕاشکاوی گوتی،  کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی بە بەرپرسی داهاتوو و چارەنووسی ئێستا وڵاتانی ناوچە دەزانێ و بەردەوام دەبێ کە هاوكاریكردنی سپای عێراق و سووریە بۆ نەهێشتنی هێزەکانی داعش. هەروەها ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو هەوڵێكی داوە کە ئاشتی لە ناوچەكەدا سەقامگیر بێ، هەروەها لەسەر ئەو باوەڕەیە کە لە ڕێگەی هەوڵ و وزەی ئیسلامییەوە كێشەكانی ناوچەكە چارەسەر بكرێن.