کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنکەکانی سپای قوودس لە سووریە بۆردومان کران

16:16 - 20 بانەمەڕ 2718

لە دوو حەوتووی ڕابردوودا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل مۆڵگەو پایگا نیزامییەکانی سپای قوودس و حزبوڵڵای چوار جار بۆردومان کرد. لە وڵامی هێڕشەکانی ئیسرائیل ، بەربەیانیی رۆژی ٢٠ بانەمەڕ سپای قوودس و حزبوڵڵا لە دەوربەری شاری دەمشق بە چەند مووشک بەرزاییەکانی جۆڵانی ئیسرائیلیان کرد ئامانج و دواتر ئیسرائیلیش وڵامی ئەو هێرشەی دایەوە. میدیا فەرمییەکانی ئیسرائیل هەواڵی شەڕی مووشکی نێوان ئێران و ئیسرائیلیان پشتڕاست کردەوە. هەروەها هەواڵدەریی رۆیتەرز ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانە بۆ سەر خاکی ئیسرائیل بە فەرمانی قاسم سوڵیمانی بووە. فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەڕتەشی ئیسرائیلیش لە وڵامی ئەو هێرشانە ، مۆڵگە وبنکەکانی مووشک هاوێشتنی سپای قوودسی لە سووریە بۆردومان کرد. بەرپرسێکی ئەمریکایی مووشک هاوێشتنی ئێرانی بە کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنی بەرجام لە قەڵەم دا. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئەڕتەشی ئیسرائیل ٣٠ مووشکی بە بنکەکانی سپای قوودس ناوە.