کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە وڵاتی سویس دژی ٤٠ ساڵ زوڵم و زۆری کۆماری ئیسلامی

22:50 - 24 رێبەندان 2718

لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی ھاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی و دەست بەکار بوونی حاکمیەتی زوڵم و زۆر لە ئێران ، خۆپیشاندێکی جەماوەری بە دەستپێشخەری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شارێ بێرن و بە بەشداری چەند رێکخراو و سازمانی کوردستانی و ئێرانی و کانوونی پەنابەران بەڕێوەچوو. لەو خۆپیشاندانە دا چەندین درووشم  دژ بە ڕژیمی ئیسلامی و بۆ ڕیسوا کردنی ٤٠ ساڵ تەمەنی پڕ لە جینایەتی ئەو ڕژیمە گوترانەوە و چەندین پەیامیش لە لایەن بەشدارانەوە پێشکەش کران، هاوکات دەیان پلاکارت بە دژی کۆماری ئیسلامی بەرز کرانەوە. پەیامی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی لە لایەن ھاوڕێ “کارۆ” عەبدولازادە،وە پێشکەش کرا.  ھەروەھا لە لایەن مامۆستا عەزیز ئەحمەدی بە نوێنەرایەتی کۆمیتە چەند وتەیەک پێشکەش کرا کە تێدا ئاماژەی بە  زۆر شتی پڕ ناوەڕۆک کرد. بەڕێز مامۆستا عەزیز ئەحمەدی ئاماژەی بە هەڵوێستی نەگۆڕی حیزبی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای هاتنە سەر دەسەلاتی ڕژیمی ئیسلامی کرد و گوتی: حیزبی دیموکراتی کوردستان هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە و لە پرۆسەی دەنگ دان بەو ڕژیمە کە ئەرێ یان نا بوو، نا،ی بە کۆماری ئیسلامی گووت و تا ئێستاشی لەگەڵ دابێ بێ پسانەوە لە سەر هەڵوێستی خۆی سوورە. جێگەی ئاماژەیە کە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەوری سەرەکیان بینی لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکەدا.