کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لقی ٢٣ی پارتی دێموکراتی کوردستان

23:15 - 12 رەشەمه 2718

رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 12/12/1397 بەرامبەر بە 3/3/2019 زاینی شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپرستی خالید وەنەوشە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب و نوێنەری حیزب لە هەولێر سەردانی لقی ٢٣ی قەرچۆغی پارتی دێموکراتی کوردستانیان کرد کە لە لایەن بەرپرسی لقی 23 بەرێز کرمانج عەبدوڵڵا و کارگێرانی لقی ٢٣ وە پێشوازییان لێ‌کرا. لە سەرتای ئەم دانیشتنەدا نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان خالید وەنەوشە و شاندی یاوەری باسێکی لە سەر پێوەندی و دۆستایەتی دێرینی دوو لایەن کرد و شاندی خانەخوێش وێڕای پێشوازی گەرمیان پێداگرییان کرد لە سەر بەردەوام بوونی دۆستایەتی دێرینی هەر دووک حیزب و دیدار و چاوپێکەوتنەکان لە داهاتووشدا هەروا درێژەی هەبە. لە درێژەی دانیشتنەکەدا کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە ناوچەکەش هاتنە بەر باس و هەر لەو دیدارەداکۆمەڵێک پێشنیار و خواست لە لایەن شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشنیار کران و بە هەند وەرگیران.