کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ 'دکتور ڤالا فەرید' سەرۆکی پەرڵەمانی کوردستان

23:18 - 12 رەشەمه 2718

هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی خاتوو شلێر مەحموودی سکرتێری ئەو ڕێکخراوەیە سەردانی دکتور ڤالا فەرید یان کرد و چەپە گوڵی پیرۆزباییان بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی پارڵەمانی کوردستان پێشکەش کرد. سەرەتای ئەم دیدارە خاتوو شلێر پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی دکتور ڤالا بە بۆنەی دەست بەکار بوونی وەک سەرۆکی پەرڵەمانی کوردستان کرد و گووتی: هەڵبژاردنی جەنابت وەک ژنێک بۆیەکەم جار وەک سەرۆکی پەرڵەمان بۆ ئێمە جێی خۆشحالییە و بەو هیوای ئەمە ببێتە سەرتایەکی باش بۆ شکاندنی ئەو تابۆیە و ژنان بە شێوەی گشتی خۆیان لە کاروباری بەرێوەبەردنی وڵات بدەن. پاشان دکتوور ڤالا پاش بەخێرهاتنی هەیئەتی یەکیەتیی ژنان گووتی: ئێمەی ژنان دووجار ئەرکمان لەسەر شانە هەم وەک ژنێک بۆ سەڵماندنی ئەوەی بلێین ئێمەش دەتوانین لە بەرێوەبردن سەرکەوتوو بین هەم وەک نوێنەری خەڵک بۆباشتر کردنی گوزەرانی هاونیشتمانییانی خۆمان هەوڵ بدەین. روداوەکەی ۱۷ی خەرمانان وشەهید بوونی سکرتێری یەک لە دوای یەکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان شەهید سۆهیلا قادری و شەهید نەسرین حەداد کۆتا باسی ئەو دیدارە بوو.