کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، لە کۆنگرەی پارتی سوسیال دیموکراتی ئەو وڵاتەدا

14:16 - 5 خاکەلێوه 2719

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 23/03/2019ی زایینی لە شاری ئۆرۆبرۆ،ی وڵاتی سوید کۆنگرەی پارتی سۆشیال دێموکراتی سوید دەستی بە کارەکانی کرد. لە ڕێورەسمی کردنەوە و بەرنامەی یەکەم ڕۆژی کاری ئەو کۆنگرەیەدا نۆێنەرانی زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان و حیزب و ڕێکخراوەکانی دۆستی پارتی سوسیال دیموکراتی سوید بەشداربوون. لە بەرنامەی کاری یەکەم ڕۆژی ئەو کۆنگرەیەدا سمینارێک ڕێکخرا بۆ باس و خواسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لەو بەشەدا نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان ئارێز ڕەمەزانی بەشدار بوو. هەروەها نوێنەرانی حیزبەکانی دیکە وەک یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان و هە دە پە، بە کۆدەنگییەوە لە باسەکاندا بەشداریان کرد. بەشێک لەو باسانە تەرخان کرابوو بۆ باس لە مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکاری دەرحەق بە مافی تاکەکەسی و کەمینەکان لەو ناوچەیەدا. لە چوارچێوەی ئەو کۆنگرەیەدا ئارێز ڕەمەزانی توانی چەند میتینگی تایبەتی ڕێکخات لەگەڵ بەرپرسانی سۆسیال دێموکراتی سوید و لە نیزیکەوە سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری ئێران و کوردستان ڕوونکردنەوەیان بداتێ بەڵام تائێستا نێوەڕۆکی ئەم کۆبونەوانە دەرنەکەوتوەو هەروەک کە بەڕێز ڕەمەزانی بە ک.د.پ مێدیا،ی ڕاگەیاند هیوا دارە کە لە داهاتویەکی نزیکدا نەتیجە و ئاکامی ئەم دانیشتنانە دەرکەوێت و خۆشبینە بە وەرگرتنی وتەکانی لە لایان ئەم بەرپرسانە. پێویست بە ئاماژیە پارتی سوسیال دیموکراتی سوید گەورەترین پارتی سیاسی سویدییە و ئێستا حکومڕانی ئەو وڵاتە دەکات. بۆ ئەوە کۆنگرەیە کە وا بڕیارە چەند ڕۆژێک بخایەنێ، نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی بانگهێشت کرابوو و لەگەڵ پێشوازی گەرمی ئامادەکارانی کۆنگرەوە بەرەوڕوو بوو.