کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە ناوچەی هەوشار

23:40 - 8 خاکەلێوه 2719

لە بەرەبەری رۆژی ١٠ی خاکەلێوە کە بە ڕۆژی شەهیدان ناوەزد کراوە، لە شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار چالاکیی تەبلیغی کرا. شەوی ڕابردوو ٧ی خاکەلێوە بە بۆنەی ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەمین سەرۆک‌کۆماری کوردستان و هەڤاڵانی، بە بۆنەیەوە لە شاری دێموکراتدۆستی تیکاب چالاکیی تەبلیغی کرا. ئەندامان و لایەنگران و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکاب، بە بڵاوکردنەوەی وێنەو پۆستێڕی تایبەت بە پێشەوا قازی محمەممەد و هەروەها بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێرانە لە نێو شاری تیکاب، لەو ڕێگایەوە بۆ جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبازی دێموکرات و ئامانجەکانی نەمر پێشەوا قازی محەممەد دووپات کردەوە. ئەو شوێنانەی لە شاری تیکاب کە بە ماندووبوونی تیکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان تێیدا چالاکی کراون بریتین لە؛ گەڕەکەکانی شەریفاوا، ناوباخ و فەرمانداری و چەندین کۆڵان و گەڕەکی دیکە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای ڕێزگرتن لە یاد وناوی شەهید پێشەوا قازی محەممەد و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی هەوشار، بەتایبەتی لە شاری تیکاب دەکاو، سڵاویان بۆ دەنێرێ.