کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەرایەتیی "ئەنەکەسە " لە نوێەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر

19:46 - 18 بانەمەڕ 2719

ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی هەیئەتیکی نۆینەرایەتیی ئەنەکەسە بەسەر پەرەشتی نەواڤ ڕەشید سەردانی دەفتەری نوینەرایەتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانیان کرد و لە لایەن خالید وەنەوشە بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. نۆینەری حیزب وێڕای بەخێرکردنی هەیئەتی میوان، باسێکی لە سەر دۆخی هەنووکەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی هەلومەرجی سیاسیی ئێران و کوردستانی خستە ڕوو. خالید وەنەوشە لە درێژەی قسەکانی‌دا دۆخی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی سەرەڕای گرفت و کێشە ئابوورییەکان کە بەرهەمی گەمارۆکانی سەر ئێرانە هەڵسەنگاند و وشیاری خەڵکی کوردی لەو بەشە لە کوردستان و چالاکییەکانی نێوخۆی وڵاتی بەرز نرخاند. لە کۆتایی وتەکانی‌دا ئاماژەی بە پێشێلکاریی و سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامی لە نێو ئێران و دەرەوەی ئێراندا و، گوتی مادام باڵی نیزامی کۆماری ئیسلامی واتە سپای پاسدارن لە لایەن ئەمریکایەوە خراوتە لیستی تیرۆریزمی نیو دەوڵەتییەوە و کۆمەڵکێک گەمارۆی دیکە بەسەر ئەو وڵاتە سەپاوە، هیواخوازیین بە یەکگرتوویی حیزبەکانی ئیران و حیزبە شۆرشگێڕ و خەباتکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مافەکانی گەلی ئێران و نەتەوەی کورد دەستبەر بکەن. لە کۆتایی دانیشتنەکەدا هەردووک لایەن بەڵێنیان دا، کە بە ڕووحی نەتەوەییەوە سەیری ڕووداوەکانی پارچەکانی کوردستان بکەن و، هەوڵ بدەن بۆ هاوکاریی زیاتر و پشتیوانی لەیەکدی کردن.