کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی قەرارگای سایبێری "عەمار" لە عەلی دایی

19:47 - 18 بانەمەڕ 2719

قەرارگای سایبێری عەمار پێکهاتوو لە لایەنگرانی ‌عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەشێک لە کەسانی سیاسی و مەزهەبییەکانی نیزیک لە "ئەنساری حیزبوڵڵا" بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک هەڕەشەی لە عەلی دایی، ڕاهێنەری لەسەرکار لادراوی سایپا دەکەن کە زانیاری هەستیاری وڵاتی ئاشکرا کردووە. عەلی دایی دوای لە سەرکار لادرانی لە سایپا، شوناسی ڕاستەقینەی سەرۆکی ئەو یانەیەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە "مستەفا مودەبر" ناوی ڕاستەقینەی خۆی پاسدار "غەفوور دەرەجەزی"یە. دوای ئاشکرابوونی ناوی ڕاستەقینەی "مستەفا مودەبر"، تێرۆری شەهید دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و هاوڕێیانی لە ساڵی ١٣٦٨ لە وییەنی پێتەختی ئوتریش هاتە نێو مێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەوەش کاربەدەستانی ڕێژیمی نیگەران کرد. ئاشکرابوونی ناوی ڕاستەقینەی تێرۆریستێک کە کراوەتە سەرۆکی یانەی وەرزشی و لە بەرگێکی تیرۆریستییدا خزێندراوەتە نێو وەرزشی ئێران، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. مستەفا مودەبر کۆنە پاسدار و یەکێک لەو تێرۆریستانەیە کە لە دامودەزگاکانی ڕێژیمدا بەرپرسایەتی جۆراوجۆری هەبووە و بەشداری زۆر کردەوەی تێرۆریستی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران بووە و یەکێک لەو کەسانەیە کە لە ڕاهێنان و پێکهێنانی گرووپ و تاقمی تێرۆریستیدا دەست هەیە و هەر بۆ کاری سیخوڕی و چاودێری خەڵک و دامودەزگاکانی حکوومەت بەرپرسایەتی جۆراوجۆری لەنیوخۆی وڵات پێسپیردراوە.