کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان‌لەدەستدانی کۆلبەرێکی دیکە بە هۆی ڕاوەدوونانی چەکدارانی ڕێژیم

16:24 - 19 بانەمەڕ 2719

بە هۆی ڕوەداوونانی هێزە چەکدارەکانی رێژیم کۆڵبەرێکی دیکەی کورد گیانی لەدەستدا. سەر لەبەیانیی ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٩ی بانەمەڕی ٩٨ی هەتاویی لە بەرزاییەکانی نەوسوود لە پارێزگای کرماشان چەکدارەکانی رێژیم هێرش دەکەنە سەر چەند کۆڵبەر و دوای ڕاوەدوونان کۆڵبەڕیک بەناوی هادی مووسازادە بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی گیانی لەدەست‌داوە. هێشتا یەک مانگ و نیو لە ساڵی نوێ تێ‌نەپەڕیوە کە تا ئێستا لانیکەم ٢٥ کؤڵبەر و کاسبکاری کورد بوونەتە قوربانی سیاسەت و هەڵاواردنە نەرێنیەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە زۆربەیان بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژراون و چەندکەسێک بەهۆی سەرما و بەربوونەوە لە بەرزاییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، کە ١٠ کەس لەم قوربانیانە لە ماوەی نیوەی یەکەمی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا لە ناوچەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی. هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی شەممە ١٤ی بانەمەڕ دەستەیەک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی شاری نەوسوود لە کەمینی هێزەکانی سپای پاسداران کەوتن و لە ئاکامدا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “سادق عەزیزی” گیانی لە دەستدا و، برای ناوبراویش بە سەختی بریندار بوو.