کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرەسەندنی مادەهۆشبەرەکان لە قوتابخانەکانی ئێران

15:13 - 21 بانەمەڕ 2719

یەکێکی دیکە لە دیاردەکانی کۆماری ئیسلامی پەرەسەندنی ماددەهۆشبەرەکانەو، ڕۆژ بەڕۆژ قوربانی زیاتری لێدەکەوێتەوە. ماڵپەڕی "ایلنا" بە پێی وتەبێژی، ناوەندی بەربەرەکانی لەتەک مادە سڕکەرەکانی ئێران، لە توێی هەواڵێکدا ڕایگەیاند، وەدەست کەوتنی مادەی سڕکەری "گوڵ" لە ناو ئێران، زۆر هاسان بۆتەوە و، بە جۆرێک کە، هەموو کەس بە ئاسایی دەتوانی ئەو مادەسڕکەرە، بکڕێ. سەعید مونتەزێرولمەهدی وتەبێژی ناوەندی بەربەرەکانی لە تەک مادەهۆشبەرەکان لە درێژەی قسەکانیدا کە جێی سەرسووڕمانە دەڵێ: ئێمە بۆ پێش گرتن لە پەرەسەندنی کڕین و فرۆشتنی مادەی سڕکەری "گوڵ" و "گراس" پێویستە سەرەتا لە قوتابخانەکانەوە پێش بە ڕەوتی گەشە سەندنی کڕین و فرۆشتنی بگرین. ئەوەی کە جێی ئاماژە پێدانە لەم ڕاپۆرتەدا، بێ سەرەو بەرەیی لە سیستمی ڕاهێنان و فێرکاریی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە قونابخانەکاندا، کە گەورەترین قەیرانی نەک هەر بۆ خوێندکاران، بەڵکوو بۆ بنەماڵەی خوێندکارانیش ساز‌کردووە، بە جۆرێک کە وتەبێژەی ناوەندی بەربەرەکانی له تەک مادەسڕکەرەکان لە ئێران، ئاماژە بە ئەو مەترسییە داوە کە مادەی سڕکەری، "گوڵ" کە مادەهۆشبەرێکی پڕمەترسییە گەیشتووتە ناو قوتابخانەکانی ناوەندی و دوا ناوەندی لە ئێران و ، ئەمەش کارەساتێکی گەورەی کۆمەڵایەتییە. شیاوی باسە بەکار هێنانی مادە هۆشبەری "گوڵ" لە ماوەیەکی کەم‌خایەندا، کارتێکەری خراپی دەبێ لەسەر مێشک و ڕەوانی مرۆڤەکان، بە جۆرەیەک کە، گیرۆدەبووان بەو مادە سڕکەرە، توانایی بەربەرەکانی لەتەک هیچ چەشنە گیروگرفتێکیان نابێ و سۆمای چاواکانیشیان، بەرەو کزی دەڕوات.