کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناتۆ هۆشداری دایە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

19:35 - 26 بانەمەڕ 2719

لە دڕیژەی ململانێی زلهێزەکانی جیهان و کۆماری ئیسلامی ، "یەنس ستۆلتێنبێرگ" سکرتێری گشتیی ناتۆ، هۆشداری دایە کۆماری ئیسلمی کە واز لە ئاژاوەگێڕی و تەڕاتێن بهێنێ. سکرتێری گشتیی ناتۆ بە ئاشکرا باسی لەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ناوچە و جیهان دەستی هەیە و دەبێ واز لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە بهێنێ و لە سووریە و یەمەن و عێراق بکشێتەوە. ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی بانەمەر، "یەنس ستولتێنبێرگ"، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ناتۆ، لە دیدارێکدا لەگەڵ ''ترازا مێ''، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و ''جێرمی هانت''، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، داوای لە ڕێژیمی ئێران کردووە کە بەرنامە مووشەکییەکانی ڕابگرێ. ناوبراو با ئاماژەدان بە ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆژانەی کەنداو، ئێرانی لە درێژەدان بە هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئاگادار کردەوە. یەنس ستۆلتێنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ بە فەرمی داوای لە کۆماری ئیسلامی کردوە واز لە پاڵشتی‌کردن لە گرووپە تیرۆریسییەکان بهێنێ و بەرنامە مووشەکییەکانی خۆی ڕابگرێ. هۆشداریی دانی ناتۆ بە کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە نیزیک بە دوو حەوتەیە ناکۆییەکانی ئێران و ئامریکا گەیشتووتە ئاستی هەڕەشەی سەربازیی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا هێزێکی گەورەی هێناوەتە کەنداو و گوشارەکانی سەر ئێرانی زیادتر کردوە.