کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی فستیواڵی یەک ڕۆژەی لاوان لە وڵاتی سوئێد

11:24 - 28 بانەمەڕ 2719

رێکەوتی ١٨/٥/٢٠١٩ یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژھەڵاتی کوردستان- کومیتەی سوئێد ڤیستیڤاڵێکی یەک رۆژەی بۆ لاوان لەو وڵاتە لە شاری ڤێسترۆس پێك ھێنا .
سەرەتای بەرنامەکە لە لایەن ھیوا عەبدوڵڵاھیەوە بە بەخێرھاتنی لاوەکان و میوانەکان کە پێکھاتبون لە ھاورێیانی کومیتەی حیزب لە وڵاتی سوئێد دەستی پێکرد! دواتر ناوبراو باسی لە ئامانج و گرتنی ئەو ڤیستیڤاڵەو سەرجەم برگەوە بابەتەکانی کرد ،دواتر ھاوڕێ ئارێز رەمەزانی باسێکی کورتی لەسەر کورد لە دیاسپۆراو ھەروەھا چۆنیەتی راکێشانی لاوەکان بۆ نێو حیزبە سوئێدیەکان کرد .
شایانی باسە ڤیستیڤاڵەکە لە چەندین بەش و بڕگەو بابەتی جیاواز پێکهاتبوو کە بریتی بوون لە:
باسێکی سیاسی لەسەر دۆخی لاوان لەنێوخۆی وەڵا ت بە گشتی و لاوان لە دەرەوەی وەڵات
چەندین برگە، بەرنامە و  یاری جیاواز وەك  یاریە کۆنە کوردەواریەکان ، فوتباڵ والیباڵ پێشبرکێ و خواردن و خواردنەوەو شای و ھەڵپەرکێ چەندین برگەو یاری تر .
دواتر ڤیستیڤاڵەکە لە کەشێکی خۆش و دۆستانە کۆتای بە کارەکانی ھێنا و لەلایەن لاوەکانەوە پێداگیری کرا لەسەر گرتنی ئەو جۆرە بەرنامانەی یەكێتی لاوان .
لە کۆتایدا سپاسی ھەموو بەشداربوانی ڤیستیڤاڵەکە دەکەین بۆ بەشداری چالاکانەیان بۆ ھەرچی باشتر بەرێوەبردنی بڕگەو بەرنامەکانی ڤیستیڤاڵ.
یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی رۆژھەڵاتی کوردستان - کومیتەی سوئێد