کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست

21:15 - 29 بانەمەڕ 2719

بەپێی راپۆرتەکان لەمڕۆژانەدا ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست رووداو و ئاڵوگۆڕی جۆراوجۆر بەخۆیەوە بینوە و گرژییەکان ڕۆژبەڕۆژ پەرە دەسێنن. بەهۆی گرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا، بەحرەین داوای لە هاونیشتمانییانی کرد کە بەهۆی ئاڵۆزی و هەڕەشەکانەوە بە پەلە دوو وڵاتی ئێران و عیراق بەجێبێلن. پاشای عەڕەبستانی سەعوودی داوای لە وڵاتانی کەنداو کرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو کۆبوونەوەی بەپەلە پێک بێنن. مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین و جێنشینی پاشای عەڕەبستان باسیان لە کێشەی ئێران و ئاڵۆزی و ئاڵوگۆڕەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد. کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەمریکا بە هۆی مەترسییەکانەوە هۆشداریی دایە ئەو فڕۆکانەی کە گەشتەکانیان کەنداوی فارس دەگرێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای ١٠ ڕۆژی دیکە سەردانی وڵاتی ئاڵمان دەکا و لەوێ باسی پرس و بابەتەکانی پێوەندیدار بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن. لە ماوەی دوو شەودا لە سەریەک فڕۆکەکانی ئیسڕائیلی هێرشیان کردە سەر ئەنبارەکانی چەک و تەقەمەنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە وڵاتی سووریە. بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ ٥٠٠ هەزار بەرمیل دابەزی. بەهۆی ترس و نیگەرانی و گوشارەکانی ئەمریکاوە فەرماندەرانی سپای پاسداران ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکانیاندا پێکدێ. گەورەترین کۆمپانیای نەوتی ئەمریکا کارمەندەکانی خۆی لە عێراق کشاندەوە. دەوڵەتی بریتانیا داوای لە هاونیشتمانیانی دوو وڵاتی ئێرانی کرد کە سەردانی ئێران نەکەن. پێشنوێژێکی ئێرانی دوورخراوەی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەفغانستان لە لایەن تێرۆریستەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەی لێکرا. ئاشکرابوونی چەک و تەقەمەنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چەکدارەکانی سەر بەو ڕێژیمە لە وڵاتانی یەمەن و لیبی. کۆماری ئیسلامیی ئێران پابەندی بەشێک لە بەندەکانی ڕێککەوتننامەی بەرجام نابێ و ماوەی ٦٠ ڕۆژی بۆ ئورووپاییەکان دیاریکرد تا بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن. وڵاتانی ئورووپایی ئەو مۆڵەتەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند کە هەرچەشنە سەرپێچییەک لە ڕێککەوتننەکە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئورووپا بۆ سەر ئێران. ئەمریکا دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگر، چەند هەزار سەرباز و چوار فڕۆکەی بۆمب هاوێژی "بی٥٢" ی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد.