کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی بە ئەمنیەتی کردنی کەشی کوردستان بەردەوامە

21:21 - 29 بانەمەڕ 2719

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتەی کە بە دەستمان گەیشتووە، ناوەندە ئەمنییەکان لە زۆربەی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی هەرچەشنە جموجۆڵێک دەستیان داوەتە دانانی کامێرای چاودێری. بە پێی ئەو سەرچاوەیە کامێرا شاراوەکانی ناوەندە ئەمنییەکان لە ڕێگای دەکەڵ و دارتیلی دوو شیرکەتی موخابراتی "ئێرانسێل" و "همراە اول" کۆنتڕۆڵ دەکرێ و توانای فیلم هەڵگرتنی لە شەویشدا هەیە . جێی‌ئاماژەیە ناوەندە ئەمنییەکان زیاتر لەو شوێنانە کامیرایان داناوە کە گومانیان هەیە شوێنی هاتووچۆ کردن و جووڵەی پێشمەرگەکانی کوردستان بن. شایانی باسە ساڵی ڕابردووش بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی شنۆ بە دەستمان گەیشت، ناوەندە ئەمنییەکان لە ڕێگای دەستوپێوەندییەکانی خۆیانەوە گوشاریان خستبووە سەر خەڵکی گوندنشین کە دەبێ نێو ئاوایی و بەر دەرکی ماڵەکانیان کامێرا دابنن.