کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

40 کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش کوژران و بریندار بوون

21:05 - 31 بانەمەڕ 2719

لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 40 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون. هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەم ساڵدا لانیکەم 40 کۆڵبەر و کاسبکاری خەڵکی ناوچەکانی پاوە، مەریوان، سەردەشت، خۆی، چاڵدران، پیرانشار، سەقز، شنۆ، سۆماوبرادۆست، جوانڕۆ، سەڵماس و ورمێ داوەتە بەر دەستڕێژ. لەوەندە کەسە 16 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 24 کەسیش بریندار بوون. بەپێی ئامارەکان پارەکەش 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست داوە و بریندار ببوون. لەو 242 قوربانییەی ئەمساڵ 80 کەسیان کوژراون و گیانیان لەدەست داوە، هەروەها 162 کەسیش بریندار بوون.