کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەمساڵدا ڕۆژ نەبووە کەسیان نەگرتبێ

21:06 - 31 بانەمەڕ 2719

لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانیکەم 65 کەس لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون، بەوەش ڕۆژ نەبووە لە کوردستان کەسێک لە سۆنگەی ئازادیخوازی و نافەرمانیی مەدەنییەوە نەگیرێ. لەو 65 کەسەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون، لانیکەم 15 کەسیان لە دادگایی ناعادڵانەدا سزای قورسی زیندانیی لە شەش مانگ، 5 ساڵ و هەتا 20 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە ساڵی ڕابردووش 641 کەس بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیران. لەو 641 کەسە، لانیکەم 165 کەسیان دادگایی و سزای لە شەش مانگ تا سزای درێژخایەنی 30 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا و 3 بەندکراوی کوردیش لەژێر ئەشکەنجەدا و لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانیان لێ ئەستێندرا.