کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ بریندار بوون

23:41 - 5 جۆزەردان 2719

هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقەیان لە چەند کۆڵبەرێکی کورد کرد و سێ کۆڵبەر بە توندی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی ناوندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کە بەرەو سنوورەکانی ناوچەی شنۆ لە ڕێگادابوون، کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد سادقی قادری تەمەن ٢٧ ساڵ بە توندی بریندار بوو . هەروەها ڕۆژی پینجشەممە ٢ی جۆزەردان دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی نەجمەدین ئەسپناک خەڵکی گوندی سۆفیان و عەبدولقادر جەسووری خەڵکی نەڵۆس بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمەوە بە توندی بریندار بوون.