کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان

16:21 - 8 جۆزەردان 2719

کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژێرانی کاک نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی بەڕێزیان کردوە و هیوای خواستوە کە کورد لە باشووری کوردستان بە یەکگرتوویی زیاترەوە بەرەوڕووی ئەگەر و ئاستەنگەکانی قۆناغی نوێی ژیانی سیاسیی بێتەوە. دەقی پەیامەکە بەمجۆرەیە: به‌ڕێز جه‌نابی کاک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سڵاو و ڕێز! به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی جه‌نابت به سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان، به‌ ناوی خۆم و هاوڕێیانم له رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م. هیوا ده‌خوازین له‌و هه‌لومه‌رجه گرینگ و هه‌ستیاره‌دا که گه‌لی کورد پێیدا تێ ده‌په‌ڕێ، خەڵک و هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان به لێک‌تێگه‌یشتن و یه‌كگرتوویی زیاتره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ر و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م قۆناغه ببنه‌وه؛ و هەڵبژێرانی جەنابیشت بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بێ بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی کورد لە باشووری کوردستان و عیڕاق. بێگومان ئەم ئەرکە قورسە، بەڵام ئەزموون و توانا و لێوەشاوەیی جەنابتان هیوادار بە بڕینی ئەم قۆناغەمان دەکا. له‌گه‌ڵ ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان له ئه‌رکی نوێدا. مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ٢٩ی مای ٢٠١٩