کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی حیزبی کرێکارانی نۆڕوێژلە ناوچەی ئوسفۆڵد.

17:35 - 9 جۆزەردان 2719

ێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی مای ٢٠١٩ زایینی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە هەر یەک لە بەڕێزان حەسەن غەمبار بەرپرسی كۆمیتە، کەریم ئەڵڵاوەیسی بەرپرسی پەیوەندییە نۆڕوێژییەکان، بەڕێزان سەید جەعفەر محەممەدی، غەفوور واوەیی و وریا ڕەحمانی لە کادرە دێرینەکانی حیزب، کە بە فەرمی بانگهێشت کرابوون، بەشداری کۆبوونەوەیەکی حیزبی کرێکارانی نۆڕوێژ لە ناوچەی ئوسفۆڵدیان کرد کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردەکانی نیشتەجێ لەو وڵاتە تێیدا بەشدار بوون . سەرەتا بەڕێزان “یۆن ئیوار نیگۆرد” بەرپرسی کۆمۆنی ئوسفۆڵد و “ئاتلە ئوتسن” بەرپرسی حیزبی کرێکاران لەو ناوچەیە کە کۆڕگێڕی ئەسڵی کۆبوونەوەکە بوون٫ باسێکی تێروتەسەلیان سەبارەت بە گیروگرفتەکانی دانیشتوانی وڵاتی نۆڕوێژ پێشکەش کرد کە تێیدا باسیان لە گیرو گرفتەکانی پەنابەران ، مەسەلەی پاراستنی منداڵان ، مەسەلەی جیاوازی کلتووری و گرفتەکانی کوردانی نیشتەجێ لە وڵاتە کرد. پاشان دەرفەت درا بە بەشداربووان کە ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆیان ئاراستەی بەرپرسانی حیزبی کرێکارانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە بکەن کە بەڕێز “سالار شوانی” زۆر ڕاشکاوانە ڕەخنەی لە بێهەڵوێستی حیزبی کرێکارانی نۆڕوێژ دەرحەق بە چەوساندنەوەی نەتەوەی کورد لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە کرد و خوازیاری هەڵوێستی ئەو حیزبە دەرحەق بە نەتەوەی کورد بوون. بەڕێز کاک کەریم ئەڵڵاوەیسی بەرپرسی پەیوەندییە نۆڕوێژییەکانی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی نۆڕوێژ ڕەخنەی خۆی ئاڕاستەی بەرپرسانی حیزبی کرێکارانی نۆڕێژ بەشدار لە کۆبوونەوەکە کرد کە سەبارەت بە موشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوەو مەسەلەی زیندانیانی سیاسی و ئێعدامی لاوانی کورد لە ئێران، هیچ هەڵوێستیان لەخۆ نیشان نەداوە و خوازیاری شکاندنی بێدەنگی دەرحەق بە نەتەوەی کورد بوون.