کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکوتی کەمایەتییە ئایینیەکان لە ئێران و جیهان

17:50 - 1 پووشپەڕ 2719

لە پێوەندی لەگەڵ ئازادییە مەزهەبی و کەمایەتییە ئایینییەکان ڕۆژی ٣١ی جۆزەردان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێوڕەسمێکی پێوەندیدارلەو بارەوە بەڕێوە برد. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا وتی'': ساڵی ٢٠١٨ لە جیهاندا ساڵێکی باش نەبوو بۆئازادیی کەمایەتییە ئایینی و مەزهەبییەکان وئاگاداری سەدان زوڵم و زۆر و هەڵاواردن بووین ودەبێ لەو بارەوە وڵامدەر بین". مایک پۆمپێیئۆ لە درێژەی باسەکەی ئاماژەی کرد بەو وڵات و لایەنانەی کە زۆرترین توندوتیژی و هەڵاواردنیان سەبارەت بە کەمایەتییە ئایینەکان کردووە.لەو بارەوە ئاماژەی بە کۆماری ئیسلامی کرد و وتی:" وڵاتی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە سەرکوت کردنی بەهایی، مەسیحی، سوننە مەزهەب وکەمایەتییە ئایینیەکانی دیکەی تێدا بەڕێژەیەکی بەرچاو دەبینرێ و دەیان جۆرە هەڵاواردن لە باری ئایینی و ،ماف و ئازادییەکانەوە دەسەپێ بەسەریاندا". جێگای ئاماژەیە کۆماری ئیسلامی لە درێژەی چل ساڵ دەسەڵاتی سیاسیی خۆی تێکەڵ بە ئایین هەموو جۆرە هەڵاواردنێکی سەبارەت بە سوننە مەزهەب و جۆرەکانی دیکەی ئایینەکان جێبەجێ کردووە و ئەو دەستە لە کەمایەتییە ئایینییەکان هەمیشە لە ژێر سەرکوتی دەسەڵاتدا بوونە و لە ماف و ویستی خۆیان بێبەش کراون. کۆماری ئیسلامی نەک هەر لە وڵاتەکەی خۆی بەڵکوو لە تەواوی دونیادا کارنامەی ڕەشی هەیە و بووەتە جێگای مەترسی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین. کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا وایکردووە کە هەموو خەڵکی بێ دەرەتانی وڵاتانی سووریە و وڵاتانی دەوروبەری لە هەڕەشە و کردەوە تێرۆریستییەکانی بترسن.