کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵوێستی ئەنجوومەنی "پاژین"، بە نیسبەت کوشتنی ئەسپی کاسبکارانی کورد

20:37 - 1 پووشپەڕ 2719

ئەنجوومەنی فەرهەنگی و ژینگەپارێزی "پاژین"ی لە بانە ڕاگەیەندروێکدا لە هەمبەر کوشتنی بێبەزییانەی ئەسپی کاسبکارانی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم هەڵوێست گرت و ناڕەزایەتی دەربرێوە. لە بەشێک لە ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی "پاژین"دا هاتووە؛ ئەنجومەنی پاژینی شاری بانە، ڕایگەیاندووە کە لە کاتێکدا لە سووچێکی ئێراندا، بە شێوەیەکی بێبەزەییانە بەچکە ورچێک دەکوژن، ئەم کردەوەیە لە فەزای مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەڵاوهەنگامەیەکی دروست کردووە، لە هەمان کاتدا لە قوژبنێکی دیکەی ئەم وڵاتە، واتە کوردستان، بە هەمان شێوە بێبەزەییانە لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران، ئەسپی بێتاوانی کاسبکاران بە تەقە و گولـلە لەنێو دەچن. لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی "پاژین" بە ئاماژەدان بە خەمساردی بەرپرسان و پێشێلکردنی یاساکان هاتووە؛"ئەمە لە حاڵێکدایە کە یاسا، پشتیوانی لە پاراستنی گیانلەبەران لە هەر جۆرە کردەوەیەکی نامرۆڤانە دژی ئاژەڵەکان دەکات و دەبێ ئەو کەسانەی کە ئەو کردەوە بەکار دەبن، بەپێی یاسا سزا بدرێن." ئەنجومەنی پاژینی شاری بانە داوای لە سەرجەم ڕێکخراو و ئەنجوومەنە ژینگەپارێزییەکان کردووە کە لە هەمبەر پێشگرتن لە کوشتنی گیانلەبەران، هەنگاوی بەکردوە هەڵبگرن!