کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەشتە هەواییەکانی ئاسمانی ئێران ڕاگیراوە

23:26 - 2 پووشپەڕ 2719

چەند شیرکەتی فڕۆکەوانی ڕایەنگەیاندوە کە ئاسمانی ئێران بۆ هاتووچۆ ئەمن نیەو گەشتەکانی خۆیانیان ڕاگرتووە. دوای شێرکەتی فرۆکەوانیی هولەند شیرکەتەکانی " کەی ئێڵ ئێم، بریتیش ئەیرویز، لوفت هانزای ئاڵمان، فڕۆکەکانی مالیزی، ئوسترالیایی کاناتس، فڕۆکە ژاپۆنییەکان، یونایتد، دەلتا، فڕۆکەکانی سەنگاپوور، نۆروێژ و سوئید و لە گەڵ ئیمارات گەشتەکانی خۆیانیان ڕاگرت و ئاسمانی ئێران چۆڵ بووە . چەند ڕۆژ لەمەوپێش ڕێکخراوی فیدراڵی هەواپێوی ئەمریکا ، فڕین و هاتووچۆی فڕۆکەکانی ئەو وڵاتەی بەسەر ئاسمانی ئێران، بەتایبەتی ئاوەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی مەترسیدار زانی و، هەروەها چەند شیرکەتی دیکەش ئاسمان ئێرانیان نائەمەن ڕاگەیاندوە. شایانی باسە بە هۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئەگەری زۆری هەڵایسانی شەڕ لە ناوچەکە، چەندین شیرکەتی گرینگی فڕۆکەوانی بۆ کاتی نادیار فڕینی فڕۆکەکانیان بەسەر ئاسمانی ئێران ڕاگرتووە.