کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزب لە سکرتاریای کۆمەڵە

16:26 - 3 پووشپەڕ 2719

هەیئەتکی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەمەبەستی دیدار و تاتوێی چەند پرسێکی سیاسیی کوردستان و ئێران سەردانی کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی کرد. ڕۆژی شەممە، 2ی پووشپەڕ ڕیکه‌وتی هه‌یئه‌تێکی ڕێبه‌ڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رستیی کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، سکرتێری گشتیی حزب سه‌ردانی کۆمه‌ڵە،‌ ڕیکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌یان کرد و، له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی ڕیبه‌ریی کۆمه‌ڵه‌ به‌ سه‌رپه‌رستیی به‌ڕیز برایم عه‌لیزاده‌، ده‌بیرئه‌وه‌ڵی کۆمه‌ڵه‌ پێشوازییان لێکرا. لەم دیدارەدا سەرەتا دواگۆڕانکارییەکانی ئێران و کوردستان و لێکەوتەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر پرسی سیاسیی کورد لە ئێران خرایە بەر باس و، دوو لایەن لەسەر ئەگەرەکانی بەردەم بزووتنەوەی کورد و کۆی ئەم هەڕەشە و دەرفەتانەی ئەگەر ڕوودانیان هەیە، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد. هەر لەو پێوەندییەدا پرسی چۆنیەتیی هاوکاریی مەیدانیی زیاتری هێزە کوردییەکان لە بارودۆخی ئێستادا بە بایەخەوە قسەی لەسەر کرا و پێ لەسەر ئەوە داگیرا کە پێویستە هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بە ئامادەیی زیاتر و بە هاوکاریی پترەوە بەرەوڕووی گۆڕانکارییەکان ببنەوە. خەباتی جەماوەری لە کوردستانی ئێران، پێوەندیی کورد و هێزە سەراسەرییەکان و داهاتووی ئێران لە دڵی گۆڕانکارییەکانی ئێستا چەند بابەت و مژارێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون کە دوو لایەن قسەوباسیان لەسەر کردن.