کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوشتنی 72 کەس لە کوردستان لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا

16:31 - 3 پووشپەڕ 2719

ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری و هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکوومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگی بەهاردا زیادی کردوە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا هەر نەبێ 96 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 72 کەس لەوانی تۆمار کردوە. لەو 72 کەسە 29 کەسیان پیاو بوون و 43 کەسیان ژن بوون. شایانی باسە لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم 170 کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو کە 62 کەسیان پیاو و 108 کەسیان ژن بوون.