کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕی لەنێو چوونی ڕۆژهەڵاتی ناڤین: پلانێک بۆ لاوازکردنی جیهانی ئیسلامی؟

18:56 - 3 پووشپەڕ 2719

هێنری کیسینجێر جارێک وتبووی کە نەوت  هێندە گرینگە کە نابێ بهێڵین عەڕەبەکان (یا خۆد موسوڵمانان) دەستی بەسەردا بگرن. کیسینجێر سیاسەتی ئەمریکای لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین-بە نیسبەت وڵاتانی عەڕەبییەوە- لەو ڕستەیەدا کورت و هەڵبەت ڕوون کردۆتەوە. دەتوانین بڵێین بەرژەوەندییە ژیۆپۆلیتیکییەکانی ئەمریکا ڕۆڵێکی گرینگتر لە مافی مرۆڤ، دێموکراسی یاخود ئازادی دەگێڕن. لە لایەکی دیکەوە، کاربەدەستانی ئەمریکایی باش دەزانن کە ئیسلام خەریکە بە شێوەیێکی بەرچاو پەرە دەستێنێ. وەها بەراوەرد دەکرێ کە موسوڵمانان، لە چەند دەیەی داهاتوودا ببنە گەورەترین کۆمەڵەی ئایینیی جیهان و جێگای زۆربەی کلیسا مەسیحییەکان و هەروەها فیرقە ئایینییەکانی تر بگرنەوە. هەر بۆیە، "نوخبەی" فکریی (ڕۆژئاوایی) خاوەن ئەزموون، کە بە درێژایی چەندین جیل جیهانی لەژێر هەیمەنەی خۆیدا هێشتۆتەوە، بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە داهاتووی ئەم دۆخە.   باڵادەستیی نەخوازراوی ئیسلام ئەگەرچی ئیسلام ڕەنگە بەهۆی ستراکترێکی ئایینی-ئیدیۆلۆژیکی کە هەیەتی بتوانێ بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی کۆمەڵانی خەڵک بکا، بەڵام نابێتە مایەی پێشکەوتن. لەڕاستیدا، تاکوو ئێستاش هیچ تاکێک نەبۆتە براوەی خەڵاتی نۆبێل (مەبەست لە وڵاتانێکە کە زۆرینەی دانیشتووانی موسوڵمانن). هێزی داهێنانی وڵاتانی ئیسلامی بە شێوەیەکی ڕێژەیی نزمە و بەبێ لەبەرچاو گرتنی داهاتە نەوتییەکان، زۆربەی وڵاتە ئیسلامییە دەوڵەمەندەکان، ناوچەگەلێکی هەژارن. تەنیا پێویستە مرۆڤ ئاوڕێک لە سەرچاوە هەژارەکانی یەمەن بداتەوە  و لەگەڵ دراوسێ بەهێزەکانی هەڵیسەنگێنێ. بە گشتی، کۆمەڵێک هۆکار بۆ پڕچەککردنی وڵاتانی عەڕەبیی کەنداو بە تایبەت عەڕەبستانی سعوودی و ئیماڕات لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە هەیە. یەکێک لەو هۆکارانە، لەدەست دەرهێنانی بڕێکی زۆری پارە ( ئەو پارەیەی کە لە ڕێگای فرۆشتنی نەوتەوە دەستیان دەکەوێ) و پاڵپشتی وەبەرهێنەرە نێوخۆییەکانی چەک و چۆڵە. هۆکارێکی تر ئەوەیە کە دەتواندرێ ئەو وڵاتانە لە ئەگەری شەڕ لە دژی ئێران لە کاتی پێویستدا بەکار بهێندرێن. ئەو شەڕەش بەپێی ئیمکان، دەبێ شەڕی لەنێو چوونی هەردوو لا بێ، هەروەک چۆن شەڕێکی وێرانکەر لە نێوان ئاڵمانی نازی و یەکیەتیی سۆڤیەت لە لایەن نوخبەی ڕۆژئاواییەوە بە شتێکی پۆزیتیڤ دەزاندرا. هەروەک چۆن پێویست بوو ئاڵمانی و ڕووسەکان یەکتر لاواز بکەن تاکوو لەو ڕێگایەوە ئاسانتر بکەونە ژێر ڕکێفی نوخبەی ئانگلۆئەمریکاییەوە، ئێستاکەش پێویستە شیعە و سوننە بە هەمان شێوە بەگژ یەکدا بچنەوە و بە هەمان شێوەی پێشوو کە ئەمریکاییەکان چەکیان بە هەردوو لایەنی شەڕ دەفرۆشت، ئێستاکەش بتوانن بڕێکی زۆر چەک و چۆڵ ڕەوانەی ناوچەکە بکەن.   هەڵبەت بەرەی سوننەش بێکێشە نییە و درزی تێدایە، (پێوەندییەکانی تورکیە و عەڕەبستانی سعودی) و هاوکات کۆمەڵێک فاکتۆڕی دیکەش (وەکوو ئیسڕاییل، کوردەکان، میلیشیا توندڕەوەکان، هێزەکانی دەرەوەی بازنەی ناوچەکە وەکوو: ناتۆ، ڕووسیە و چین) هەن کە تەواوکەری ئەو ئاڵۆزییەن. تەنانەت هەوڵی کوودەتا لە ڤێنێزوێلاش پێوەندی بە شەڕێکی وێرانکەر لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە هەیە. کاتێک هەناردەکردنی نەوت لە کەنداوەوە بەهۆی شەڕ بوەستێ، پێویست بە جێگرەوەیەکی جێی متمانە هەیە. ئەو هەوڵەش تەنیا بۆ کێشانی (ئەو وڵاتە) بۆ نێو یارییەکەیە، چونکوو مرۆڤ ناتوانێ وەک تەماشاوان لە دەرەوەی یاریگا سەیری ئەم یارییەکە بکات.   ئورووپا هیچ ڕۆڵێک ناگێڕێ ئەگەر شەڕی نێوان فڕاکسیۆنەکان (لایەنە دژبەرەکان) لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین چەند ساڵێک بخایەنێ، سەرەڕای وەیکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی پەنابەرانێک کە بەرەو ئورووپا بەڕێ دەکەون، دەبێتە هۆی تەسلیم بوونی کیشوەرە کۆنەکەش (مەبەست ڕۆژهەڵاتی ناڤینە). ئیتر لەو ناوچەیە بە دەگمەن سەرچاوەیەک دەمێنێتەوە و ئیتر پێناچێ کۆچ (لانیکەم ئەو کەسانەی لە بەشی خزمەتگوزاریی چالاکن) کارێکی نالۆژیکی بێ. دەکرێ کۆچی هەنووکەیی نوخبەکان لە ئورووپاوە بەرەو ئەمریکای باکوور و ئۆسترالیا، (بۆ پەنابەرانی  ڕۆژهەڵاتی ناڤین) شتێکی خوازراو بێ.   لە کوتاییدا، وێدەچێ جیهانی ئیسلام پاش ئەو شەڕە وێرانکەرە یەک لە دوای یەکانە تەسلیم بێ و بە ئاسانی کۆنتڕۆل بکرێ. ئەو پرسە بە نیسبەت وڵاتە هەژارە ئافریقاییەکانیشەوە ڕەنگە کێشەی زۆرتر یاخود کەمتر چێ بکا. دوا قسە، ڕێژیمێکی (ڕێژێمی یاسایی) جیهانی کە لەژێر هەیمەنەی نوخبەی ڕۆژئاواییدایە، ڕەنگە کێشەی کەمتری بەدواوە بێ.