کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەمارۆکانی ئەمریکا خامنەیی و "بەیتی ڕێبەری"شی گرتەوە

05:19 - 4 پووشپەڕ 2719

سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ڕێژیم بە خۆی و داراییەکانییەوە کەوتە نێو لیستی گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە. لە تازەترین گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دۆناڵد ترامپ سەرۆک‌کۆماری ئەو وڵاتە ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دوایین بڕیاری کۆشکی سپی، ‌ لە پێوەندی لەگەڵ گەمارۆوە نوێیەکانی بۆسەر ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی ، ئاشکرا کرد. بە پێی‌ سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی دووشەممە 3ی‌‌ پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی ، دۆنالد تڕامپ سەرۆک‌کۆماری نەتەوە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بە واژۆ کردنی بڕیارنامەیەک کرد کە تێیدا، ڕێبەری ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی و وەزیری دەرەوەی ئێران، جەواد زەریف، دەخرێنە نێو لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە. لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، تڕامپ بە ئاماژە کردن بە ڕێژەیی میلیارد دۆلاری، سامانی ڕێبەری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران، کرد کە دەکەوێنە بەر گەمارۆکانی ئامریکا و سامانەکانیان، بلۆکە دەبێ. هەروەها ستیڤێن منۆچین وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو گەمارۆیانە بەشێکی بەرچاو لە فەرماندەکانی پلە بەرزی سپا پاسداران کەسانێک وەکوو قاسم سولێمانی فەرماندەی سپای قودس و سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران و، ئەمیر عەلی حاجی‌زادە فەرماندەی هێزی هەوایی و سەردار پاکپوور فەرماندەی هێزی وشکایی سپای پاسداران دەگرێتەوە