کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری سنە

02:19 - 5 پووشپەڕ 2719

لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی تیرۆری ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بە دەستی نێردراوانی کۆماری ئیسلامی و سی ساڵەی ئەو کارەساتە دڵتەزینە، لە شاری سنە چالاکییەکان بەو بۆنەوەی دەستی پێکرد. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنەی قارەمان لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە وڵاتی ئۆتریش، بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تڕاکتی پێوەندی‌دار، وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات و ڕێبەری لێوەشاوەی گەلەکەمان ، بۆ جارێکی دیکە کۆماری تیرۆریستپەروەری ئێرانیان مەحکووم کرد و، لەگەڵ ڕێباز و ئامانجی شەهیدان بە تایبەتی ڕێبەرانی شەهید، پەیامی وەفادارییان نوێ‌کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە، سڵاویان بۆ دەنێرێ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ