کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمتەرخەمیی دەسەڵات لە هەمبەر قەرەبووکردنی زیان و خەساری لافاولێدراون

02:28 - 5 پووشپەڕ 2719

دوای سێ مانگ لە هەستانی لافای ماڵوێرانکەر لە ئێران تەنیا سەتا ١٩ی زیانی لافاو لێدراوان قەرەبوو کراوەتەوە. پاش تێپەڕینی سێ مانگ لە لافاوەکەی ناوچە جیاجیاکانی ئێران، هێشتا شێرکەتە "بیمە"یەکان لە گەڵ ئەم ڕووداوەدا نەیانتوانیوە یان نایانهەوێ خۆیان ڕێک‌بخەن . بە پێ دوایین لێکۆلینەوەکان زیانەکانی ئەم خەسارە گەورەیە ٣٦٥ میلیارد تمەن بەراورد کراوە کە تا ئێستا تەنیا ١٩ لەسەدی زیانی لافاولێدراوان واتە ٧٠ میلیارد تمەن بە خەڵکی زیانلێکەوتوو دراوە. هەروەها لە پێنج کۆمپانیای بیمە ی ئێرانیی:" تجارەتی نەو، ئارمان ، ئێران، میهەن و کەوسەر"، کە بەرپرسیارن لەم بوارەدا، دوان لەوان واتە "کەوسەر ومیهەن" وڵامدەری داخوازییەکانی خەڵک نین. شایانی باسە کە زۆرترین زیانەکانی لافاو لە پارێزگاکانی خووزستان سەتا ٢٢ ، گوڵستان سەتا ٢٠ ،لوڕستان سەتا ١٣ ، هەمەدان سەتا ٦ و مازندەران سەتا ٥ی خەسارەکان بەراورد کراوە. بە وتەی کارناسانی ژینگە، نەبوونی شارەزایی و لێهاتوویی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا و لێدانی بەنداو و گۆڕینی ڕێگای ڕووبارەکان و هەروەها بیناسازی بێ بەرنامەو پلان و گەندەڵی لە پرۆژە جۆربەجۆرەکاندا کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە کە نموونەی هەرە بەرچاوی لافاوەکانی ئەم دواییانە بوو.