کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرش بۆسەر فەرماندەی هێزە ئنتیزامییەکانی شاری زابۆل

02:31 - 5 پووشپەڕ 2719

فەرماندەی هیزە ئنتیزامییەکانی شاری زابۆل لە هێرشێکی چەکداریی‌دا بە سەختی بریندار کرا. بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ، شەوی ٣ی پووشپەڕ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری زابۆل لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ، بە دەستی کەس یان کەسانی نەناسراو بە توندی بریندار کراوە. فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاند : "سەرهەنگ ئەحمەد سەمەرە ئیبراهیمی" فەرماندەی ئینتزامی زابۆل هێرشی چەکداری کراوەتەسەر و ناوبراو بەتوندی بریندارەو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە . ماوەیەکە هێرش کردن بۆ سەر پێشنویژ و کەسانی گرێدراو بە ڕێژیم لە ئێران پەرەی سەندوەو لە ماوەی کەمتر لە دوومانگ، دوو پێشنوێژ لە شارەکانی هەمەدان و نەسیم شار لە ئیسفەهان هێرشیان کراوەتە سەر و ، گیانیان لێی ئەستێندراوە. شاری زابۆل لە پارێزگای پەرواێز خراوی سیستان و بەلووچستان بە هۆی هەڵاواردنی ئایینی و ئەتنیکی یەکێک لە پارێزگا هەستیارەکانەو خەڵکی ئەو ناوچەیە بە شێوەی جۆراوجۆر بەرەنگاری هێزە چەکدارەکانی رێژیم دەبنەوە.